riklam

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی دەكات

کوردستان 07:19 PM - 2024-06-30
سەنتەری میترۆ PUKMEDIA

سەنتەری میترۆ

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە "بەرپرسان بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاووڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاووڵاتییەك سكاڵا لەسەر كەس تۆمار نەكەن".

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە میانەی كۆبونەوەیدا لەگەڵ قا‌ئیمقام و بەرپرسانی ئیداری چەمچەماڵدا داوایكردوە: " بەرپرسانی ئیداری چەمچەماڵ بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاووڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاووڵاتییەك سكاڵا لەسەر كەس تۆمار مەكەن، دەبێت یاسا بەكاربێنن بۆ جێبەجێكردن و كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتییان، نەك بۆ گرفت و كێشە دروستكردن بۆ هاووڵاتییەكی توڕە و ناڕازی".

 

لەو چوارچێوەیەشدا هەر ئەمڕۆ لە قەزای هەڵەبجە لەسەر داوای قائیمقامی قەزای هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، ئەو داوا یاساییەی لەسەر (بڕیار كەمال محەمەد) كە پیشەی نانەوایە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت تۆمار كرابوو، كشانەوە، هەر ئەمڕۆش ئازاد كرا.

 

سەنتەری میترۆ لەپشتیوانیەکەیدا بۆ جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات:"لەچەندین بۆنەی جیادا داوامان لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە، رەخنە، توانج، نوكتە، نارەزایەتی، كاریكاتێر، نوسینی تەنز ئامێز، وەك هۆكارێك بۆ چاككردنی ئەدای وەزیفی خۆیان تەماشا بكەن، لەسەر ئەو دەربڕینانە هاووڵاتیان و نوسەران راپێچی دادگاكان نەكەن".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket