riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت

کوردستان 12:20 PM - 2024-07-02
کۆبوونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

کۆبوونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

سەرلەبەیانی سێشەممە ٢/٧/٢٠٢٤ لە  سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانیان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ تێڕوانین و سەرنجی خۆی خستەڕوو.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دیدی یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەو هیواخوازە لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت و بەهیچ بیانووێکی تر دوانەخرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket