riklam

نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەک نییە کە یەکێتی لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانـەوە بووبێت

کوردستان 05:02 PM - 2024-07-02
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان RUDAW

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا بە سەردانێکی رەسمی لە وڵاتی نەمسایە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا: " هیچ بەڵگەیەکی رەسمی نییە کە یەکێتی وەکو حزب لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانـی هەرێمی کوردستانەوە بووبێت".

سەرۆکی هەرێم: یەکێتی لە پشت رووداوەکانەوە نەبووە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە نەمسا رایگەیاند: "هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی وەکو حزب لە پشت سووتاندنی بازاڕەکانـی هەرێمی کوردستانەوە بووبێت".

"رەنگە کەسانێک هەبن کە پێشتر ئەندامی ئەو حزبە بووبن، بەڵام وەکو هێزێکی سیاسی، هیچ بەڵگەیەکی رەسمی نییە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پشت ئەو رووداوانەوە بووبێت"، سەرۆکی هەرێم وای وت.

وتەبێژی یەکێتی: هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستە چەورەکەی بە یەکێتی بسڕێت

ئەمەش لەکاتێکدایە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراون رایگەیاند: "هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستە چەورەکەی بەسەر ئێمەدا بسڕێت، چونکە پەیوەندیمان بە ئاگرەکانەوە نەبووە و ئەو قسانەی کە دەکرێن سیناریۆی چەوتن". 

 

"ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هەموو ئەو کارە تێکدەرانە دەکەین کە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و زیان بە ناوبانگی هەرێمەکەمان دەگەیەنێت، هاوکات هەرکارێک بە یەکێتی بکرێت بۆ دەرخستنی رووی راستەقینەی رووداوەکان، ئامادەییمان نیشانداوە"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.

وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند: "پارتی دەیەوێت لەڕێی تیمی حکومەتییەوە حزبی دیکە بە ئامانج بگرێت و لەم ڕێگەیەشەوە کێشە  بۆ هەڵبژاردن دروست بکات، چونکە لە هەڵبژاردن دەترسێت".

پارێزگاری هەولێر: هۆکاری رووداوەکان شۆرتی کارەبا بوون

پێشتر لەکاتی روودانی ئاگرکەوتنەوەکاندا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پاش رووداوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هۆکاری ئاگرەکانی بۆ شۆرتی کارەبا و بەکارهێنانی ئامێری لەحیم کردن و چەند هۆکارێکی دیکەی تەکنیکی دەگەڕاندەوە، ئەمەش گومانی لای هاووڵاتیان سەبارەت بە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عیراق دروستکردووە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket