riklam

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌هاوكاری هاوپه‌یمانان سوودمه‌ندبن

کوردستان 03:56 PM - 2024-07-02
کۆبوونەوەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و تیمی ڕ‌اوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و تیمی ڕ‌اوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و تیمی ڕ‌اوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد رایگه‌یاند: "چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پێویسته‌ هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌گشتی بگرێته‌وه‌".

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: "چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرۆسه‌یه‌كی جدییه‌و قۆناغی گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ جێبه‌جێكراوه‌و به‌ هاوكاری و پشتیوانی دۆسته‌كانمان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵـه‌تی پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ ئامانجمان بونیادنانی هێزێكی تۆكمه‌ی نیشتمانییه‌".

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ كێشه‌كانی چه‌ند لیوا و فه‌وجێكی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد، كه‌ بێبه‌شبوون له‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ی هاوپه‌یمانان به‌ هۆكاری چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئه‌منی و ته‌كنیكیه‌وه‌ روویانداو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:"ده‌بێت به‌ زووترین كات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك گۆڕ‌انكاری بكه‌ین تاكو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌گشتی سوودمه‌ندبن له‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ی مانگانه‌ ده‌به‌خشرێت به‌پێشمه‌رگه‌".

لەبەرامبەردا كۆڵۆنێڵ مه‌كێنزی به‌رپرسی ڕ‌اوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و داڕ‌شتنه‌وه‌ی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت وتی: "ئێمه‌ هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین له‌م پرۆسه‌ گرنگ و پڕ‌بایه‌خدا، هیوادارین پێشمه‌رگه‌ ببێت به‌هێزێكی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌ له‌پێناو پاراستنی سنوورو سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌".

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ڕ‌اوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان دووپاتكرایه‌وه‌، هاوكات هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی له‌ئاینده‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket