riklam

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی د. ئەرجومەند سدیق

پرسەنامە 11:57 PM - 2024-07-01
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری تێکۆشەری دێرین د. ئەرجومەند سدیق دەکات.

دەقی پرسەنامەکە

بەرێز خاتوو هەنا و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین د. ئەرجومەند سدیق

كۆچی دوایی د. ئەرجومەند سدیق، تێکۆشەری دێرین، ئەکادیمیستی کورد و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال لە دڵەوە نیگەرانكردین.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

د. ئەرجومەند یەكێكبوو لە تێكۆشەرە سەرەتاییەكانی یەكێتی و كوردستان كە خزمەتێكی زۆری پێشكەشكردووە و مێژووە پڕ لە شانازییەكەی لەبیرناكەین.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket