riklam

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: حکومەتی خۆجێی کەرکوک و دیالە پێکبهنرێت

کوردستان 10:24 AM - 2024-07-02
کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت PUKMEDIA

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا کۆبووەوە و جەختیکردەوە، لە گرنگی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکانی کەرکوک و دیالە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی کۆبوونەوەکە  لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە و وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا تاوتوێی دوا پێشھاتە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کراوە، بەپێی راگەیەندراوەکەش جەختکراوەتەوە لە ھەوڵەکانی حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەئکیدکردنەوەبووە لە گرنگی پێکھێنانی ھەردوو حکومەتی خۆجێی کەرکوک و دیالە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە زووترین کات، ھەروەھا ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ھەوڵەکانی حکومەتی عیراقی بەرزنرخاند لەبارەی پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبارکردنی دەسەڵاتی دادوەری عیراق بەھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

دواتر راپۆڕتی لیژنەی تایبەتمەند بە چاودێریکردنی کارنامەی حکومەت خرایەڕوو و تیایدا ئاماژە بەوەکرا، تائێستا ٪٦٨ـی کارنامەی حکومەتی فیدراڵ جێبەجێکراوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket