riklam

هێزەکانی 70 وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوە

کوردستان 08:02 PM - 2024-07-01
لۆگۆی فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ هەژماری هێزەکانی ٧٠

لۆگۆی فەرماندەی هێزەکانی ٧٠

هێزەکانی 70 لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت: " بە هیچ شێوەیەک، دوور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە هەولێری خۆشەویست، دهۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان روویانداوە".

لە روونکردنەوەکەشدا هاتووە: "لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا "تەجنید" کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبووە".

دەقی روونکردنەوەکە

‎روونکردنەوەیەک لە هێزەکانی ٧٠وە

‎بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک، دوور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە هەولێری خۆشەویست، دهۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان روویانداوە.

‎جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە كە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەك تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەكانمان و سنووری سلێمانی دەكات. وە بەڕێز وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەكاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت.

‎لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا "تەجنید" کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبووە.

‎ئێمە لە هێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەكو راست و دروستی دوور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن  كە هەر كەس و لایەنێك لەپشت سووتاندنی بازاڕەكانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

‎لەگەڵ رێزماندا
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket