riklam

سەرۆک بافڵ: پێكەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هەماهەنگبن

کوردستان 06:36 PM - 2024-07-02
سەرۆک بافڵ و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا کۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، عیراق و هاوپەیمانان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگییەكان كرد وەك فاكتەرێكی سەرەكیی پاراستنی ئارامیی ناوچەكە و رایگەیاند، دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن و هەمووان پێكەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هاوكار و هەماهەنگبن.

سەرۆک بافڵ: ئیدانەی هەر بێڕێزییەک دەکەین کە دەکرێتە سەر دامەزراوەی دادوەری و سەرۆکەکەی

لەلایەکی دیکەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پشتگیری خۆی و یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەری عیراق و پێزانینی بێپایانی بۆ پێگە و رۆڵی بەڕێز فایەق زێدان دەربڕی کە لەرابردوودا نیشتمانییانە و دادپەروەرانە لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و پاراستنی دەستوور بووە، رایگەیاند بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێک بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی دەکەین.

هەر لە دیدارەکەدا فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتی دەڕبڕی و پشتیوانییەکانیانی بە دەرفەت و هاندانی زیاتر وەسفکرد بۆ پاراستنی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری لە عیراق و پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافە یاسایی و دەستووریەکان لەوڵاتدا، هاوکات باس لە میکانیزمەکانی پەرەپێدان و پێشخستنی توانا زانستی و یاساییەکانی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و گەرمیان کرا.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی سەرجەم کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک مافی هەموولایەک لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریدا پارێزراوبێت.

 

سه‌رۆك بافڵ: دۆخه‌كه‌ پێویستی به‌هه‌وڵی هه‌مووانه‌

لەلایەکی دیکەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. بەردەوامیی گفتوگۆی لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دووپاتكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان كردەوە و رایگەیاند، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین، هیوادارین هەموولایەك بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و هەنگاوەكانیان لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەكاندا بێت.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی كوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێككەوتنەكان و پاراستنی مافی هەموولایەك لەچوارچێوەی دەستووردا كردەوە.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket