riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: خزمەتی مام ساڵح جێگای ستایشمانە

ی ن ک 06:06 PM - 2024-07-01
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( مام ساڵح ) PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( مام ساڵح )

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( مام ساڵح ) تەکنیککاری دێرین یەکێتی و شارەزای پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیان کرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان بۆ ماندووبوونی مام ساڵح دەربڕی کە وەک تەکنیکارێک لە فراوانکردنی پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە هەرێم و دەوروبەرو خزمەتکردنی بە لایەنە تەکنیکیەکانی پەخشی تەلەفزیۆنی لە هەرێم رۆڵی گرنگی گێراو خزمەتی گەورەی بە پێشخستنی لایەنی میدیایی بینراو لە ساڵی ١٩٩٢ و ساڵانی دواتر پێشکەشکرد کە ئەمڕۆ جێگای ستایشمانە.

لەبەرامبەردا مام ساڵح خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و دواییکرد هەموو ئەو کەسانەی لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا خزمەتیان کردوە لەبیرنەکرێن و ئاوڕ لەمێژووەکانیان بدرێتەوە و ئەوەی مەکتەبی سکرتارییەش دەیکات جێگای پێزانیمانەو دڵنیاین ئەو خزمەتەی پێشکەشمان کردوە لەیاد ناکرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket