riklam

پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی د. ئەرجومەند سدیق

پرسەنامە 12:02 AM - 2024-07-02
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د. ئەرجومەند سدیق دەکات.

دەقی پرسەنامەکە

بەرێز خاتوو هەنا و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین دكتۆر ئەرجومەند سدیق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  تێکۆشەری دێرین و ئەکادیمیستی کورد کاک دكتۆر ئەرجومەند سدیقمان   پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین  .

دكتۆر ئەرجومەند  بەشێکی زۆری ژیانی لە پێناو كوردایەتی و رزگاری كوردستان بەسەربرد ولە هەڕەتی لاوێتیەوە لە کۆڕی خەباتدا ڕۆڵێکی کارای هەبوە و لە شۆڕشی ئەیلولدا بەشداری کردوە تا کاتی هەرەس.

لەگەڵ دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا یەکێک بوە لە تێکۆشەرە بەراییەکانی رێکخستنی یەکێتیی لە دەرەوەی وڵات بەشداری کردوەو بە و ئەندامی كۆمیتەی لقی ئەورپا بووە .                     پاش پرۆسەی ئازادی عێراق، لە ساڵی 2003  دا دکتۆر ئەرجومەند وەك راگری كۆلیژی ئەندازیاری لەزانکۆی سلێمانی  دەستبەكاربووە و شێلگیرانە خزمەتی زانست و ئاوادانكردنەوەی كوردستانی كردووە.

 لەیەزدانی مەزن داواكارین سەبوری و ئارامی هەموولایەك بدات و رۆحی بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

مەکتەبی سیاسی                             
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket