riklam

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا: هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکە بووە

کوردستان 10:18 PM - 2026-02-10
کشانەوەی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا سانا

کشانەوەی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا

 حکومەتی سوریا دەستی بە کشانەوەی چەکدارەکانی لە دەوروپشتی شاری حەسەکە کردووە و دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریاش رایدەگەیەنێت: هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکان بووە.

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) ڕاگەیاند: هێزەکانی سوپای عەرەبی سووری دەستیان بە کشانەوە لە دەورووبەری شاری حەسەکە کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەدایە کە لەنێوان حکومەت سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئیمزا کراوە.

راشیگەیاندووە:هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو ناوچانەدا جێگیر کراون کە سوپا لێیان کشاوەتەوە.

روونیشی کردەوە : کە هێزەکانی سوریای دیموکرات پابەندە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سوپا و هەنگاوی ئەرێی ناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 30ی1ی2026، حکومەتی دیمەشق و هەسەدە رێککەوتنێکیان بۆ وەستانی جەنگ ئیمزا کرد، کە بەپێی رێککەوتنەکە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا لە دەوروپشتی شارە کوردییەکان دەکشێننەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جێگایان دەگرنەوە، ئەمە جگە لەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێوەی لیوا دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری و دام و دەزگا مەدەنییەکانیش تێکەڵ دەکرێن و بەشێکیشیان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket