riklam

نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە دۆخی کۆبانێ دەکات

کوردستان 11:05 AM - 2026-02-10
ئاوارەکانی کۆبانێ میدیاکان

ئاوارەکانی کۆبانێ

نەتەوەیەکگرتوەکان لێکۆڵینەوە لە دۆخی گوندەوارەکانی کۆبانێ لە رۆژئاڤای کوردستان دەکات و وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکانیش رایدەگەیەنێت: چالاکی سەربازی کەمبووەتەوە، بەڵام قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە.

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: هەرچەندە هێرشی سەربازی چەکدارانی حکومەتی سوریا کەمبووەتەوە، بەڵام قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە و تا ئێستاش نزیکەی 160 هەزار کەس ئاوارەن.

دوجاریک ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ڕێککەوتنی 30ی1ی2026، لە شارەکانی حەلەب و حەسەکە و ڕەقە، سەرەڕای کەمبوونەوەی شەڕ و ململانێکان، هێشتا ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد: گەیاندنی هاوکارییەکان بەرەو پێش رۆیشتوون، بەڵام نەبوونی کارەبا، بووەتە هۆی پەکخستنی دابەشکردنی ئاو، ئەمە جگە لەوەی هێڵەکانی تەلەفۆنیش لەکاردەکەون، کێشە گەورەکەش ئەوەیە کە پێداویستی خۆراک زۆر سنووردارە، کەرتی پەروەردەش بەتەواوی وەستاوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket