riklam

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هاوکاریی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی قۆرتۆبا دەکات

کوردستان 09:08 PM - 2026-02-10
وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە  زانکۆی قورتۆبایان لە شانشینی ئیسپانیا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی قورتۆبایان لە شانشینی ئیسپانیا

رۆژی 9ی2ی2026، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدی یاوەری، سەردانی زانکۆی قورتۆبایان لە شانشینی ئیسپانیا کرد و لەلایەن مانوێل تۆرالبۆ ڕۆدریگیز، سەرۆکی زانکۆی قورتۆبای و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دیداریکەدا، تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەرنامەکانی لە بوارەکانی پەروەردە، رۆشنبیری و پاڵپشتیکردنی گەنجان، هەروەها ئاماژە بەو پێگە نێودەوڵەتییە کرا کە سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی هەیبوو، لەگەڵ پەیوەندییە فراوانەکانی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و سیاسییەکانی جیهان ڕۆڵیان هەبووە لە بەهێزکردنی پردەکانی گفتوگۆ و هاوکاریی نێودەوڵەتی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی ئیمزا کردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کرا، بە مەبەستی دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی قۆرتۆبا، جگە لە ڕێکخستنی خولی راهێنان و بەرنامە زانستییە هاوبەشەکان.

کارەکانی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لە ڕێگەی دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شانشینی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، بۆ دڵنیابوون لە چوونەپێشەوەی هەنگاوە کردەییەکان و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان هەردوولا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئامادەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و دانانی هەنگاوە جێبەجێکارییەکان بۆ چالاککردنی هاوکارییەکان، بەو ئاراستەیەی خزمەت بە پەرەپێدانی کەرتی خوێندن و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوولا بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket