riklam

براین ماست: هێرشکردنە سەر هەسەدە قبوڵكراو نییە

کوردستان 08:46 PM - 2026-02-10
براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، AL-Monitor

براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا،

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات قبوڵ کراو نییە، دووپاتیشی دەکاتەوە ، ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سوریا روودەدات، بۆ دواوە دەچێت.

براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەكە لەبارەی بارودۆخی سوویا رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا چەندین رووداومان بینوە لە دژی چەندین كەمینەی ئاینی و نەتەوەیی و چەندین ئاڵنگاری هەن لە سووریا بۆ ئەوەی بگەنە حوكمڕانیەكی باش.

وتیشی: لەگەڵ سەرۆكی سووریا كۆبونەوەم كرد، باسی چەندین پرس و ئاڵنگاریمان كرد، بەتایبەت چەكدارە بیانیەكان، هەروەها ئەو هێرشانەی كرانە سەر هەسەدە كە هاوپەیمانی ئێمەن قبوڵنەكراوە، چەندین هەنگاو هەن كە لە دژی هەسەدە نراون و لە دژی ئەو زیندانانی كە چەكدارانی داعشی تیادایە، ئەمە جێگەی نیگەرانیە.

 لە بارەی دۆخی سوریاشەوە، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە: ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سوریا روودەدات، ئەو وڵاتە بۆ دواوە دەچێت، ئەوەی لە دژی كورد و عەلەوی و دروز كراوە مەلەكردنی پێچەوانەیە.

ماست جەختیشكردەوە، شەرع هیچ چەكێكی سپی لە ئەمریكاوە پێنەدراوە، سزاكانمان لەسەر سوریا لاداوە بۆ ئەوەی كاری باش بۆ وڵاتەكەی بكات، بەڵام پێمانوتووە كە مەرجەكان جێبەجێبكات، لەوانەش تێكەڵكردنەوەی هێزەكان و پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket