تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
کوردستان 07:12 PM - 2026-02-10
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی زیاتر لە
931 ملیار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و وەزارەتی دارایش
رایدەگەیەنێت زیاتر لە 36 ملیار دینار کەمی
ناردووە.
وەزارەتی دارایی و
ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: دوا نیوەڕۆی سێ شەممە
10ی2ی2026، بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار
وەک تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی
هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕی 36ملیارو 360
ملیۆن و 864 هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی
مووچە نەناردووە کە بریتییە لەشایستەی چەند مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار
خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە لەساڵی ڕابردودا خانەنشین کراون و دوای پەسەندکردن
و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی کانوونی دووەم داخڵی لیستی مووچە کراونەتەوە،(
واتە ئەو خانەنشینانەی کە لەمانگی یەک داخڵی لیستی مووچە کرابونەوەو پێویست بوو چەند
مووچەیەک پێکەوە وەرگرن، لەبەغداوە تەنها یەک مووچەیان بۆ هاتووە کە مووچەی مانگی یەکی
ئەمساڵە.
لە کۆتایشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی
کوردستان دووپاتی کردووەتەوە: تیمەکانمان لەسەر هێڵن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق
لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو خەرجکردنەوەی ئەو شایستانە لە نزیکترین
کاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

