riklam

شێخ جەعفەر: دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد وەرچەخانێکی زێڕین بوو

کوردستان 03:57 PM - 2026-02-10
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندی یەکێتی نووسەرانی کورددا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە کاتی خۆیدا، وەرچەخانێکی زێڕین بوو بۆ شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستان.

دەقی پەیامەکە..

جێگری سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکات

لە یادی (٥٦) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پیرۆزباییەکی گەرم لە مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەرجەم ڕۆشنبیر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. 

دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە کاتی خۆیدا، وەرچەخانێکی زێڕین بوو بۆ شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستان، هەم خزمەتێکی بەرچاو بوو بۆ پاراستنی زمان و بەرەوپێشچوونی ئەدەبیات و کولتوور و شوناسی کورد.

ئومێدەوارم لە کاروانی خزمەتکردن بە ڕۆشنبیران و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان بەردەوام بن، هەروەها پێگەیەک بن بۆ بەرەوپێشچوونی گیانی نیشتیمانپەروەری و پێگەیاندنی نووسەری ڕاستەقینە و بە ئەزموون و دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی زمانی کوردی.

لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ ئەو شەهیدانەی کە لە ڕێگای داکۆکییەکانیان لە زمانی کوردی گیانیان پێشکەش بە کوردستان کرد.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket