لەئەمساڵدا مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە
کوردستان 11:07 AM - 2026-02-10
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
نزیکەی 45 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان
پێنەدراوە و بایکۆتی دەوامیش لەبەشێک لە خوێندنگە و فەرمانگەکان لەلایەن
مامۆستایان و مووچەخۆرانەوە دەستیپێکردووە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا
هیچ مووچەیەکی دابەشنەکردووە و مووچەخۆرانی هەرێم لەکۆتایی مانگی 12ی ساڵی
رابردوودا مووچەی مانگی 10یان پێدراوە و لەدوای ئەو وادەیە و کە نزیکەی 50 رۆژ
دەکات هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەسلێمانی رایگەیاند، بەهۆی
دواکەوتنی مووچەوە بەشێک لە خوێندنگە و فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان
راگەیاندووە و دەڵێن: هەتا مووچەی مانگەکانی 1 و 2 وەرنەگرین دەوام
دەستپێناکەینەوە.
جگە لەمووچەی دوو مانگی ئەمساڵ مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی
دوو مانگی کۆتایی ساڵی رابردووشیان پێنەدراوە و لەکۆی 14 مانگی رابردوو تەنها 10
مووچەیان وەرگرتووە بەوهۆیەشەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA دوێنێ 9ی2ی2026 وەزارەتی دارایی عیراق
رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام
وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لەئێستادا سەرجەم رێکارە ئیداریی و
ژمێریارییەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواوکراون و
چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە
بکەین.
هاوکات سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە PUKMEDIA راگەیاند: چاوەڕواندەکرێت
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق تەمویلی مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم بکات و
وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچە رابگەیەنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی
کوردستان، رۆژی 29ی12ی2025، دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرد و لە ماوەی سێ
رۆژدا دابەشکردنەکە کۆتاییهات، بەڵام سەرباری نەدانی دووموچەی ساڵی رابردوو، هێشتا
دیار نییە کەی مووچەی مانگی یەک دابەشدەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

