لەپەرلەمانی بەریتانیا داوای پاراستنی رۆژئاڤای کوردستان دەکرێت
جیهان 03:47 PM - 2026-02-10
ئاژانسەکان
بەریتانیا
زیاتر لە 70 پەرلەمانتار
و لۆردی پارتی کرێکاران و پارێزگاران لە بەریتانیا، نامەیەکیان بۆ ئیڤێت کووپەر وەزیری
دەرەوەی بەریتانیا ناردوەو تێیدا رایانگەیاندوە: گەلی کورد لە رۆژئاڤا پێویستی بە
پاراستنە و دەبێت حکومەت دەستبەجێ هەنگاوبنێت، چونکە وڵاتەکەیان ژن و پیاوانی
کوردن کەلە دژی تیرۆر جەنگاون.
زیاتر لە 70 پەرلەمانتار
و لۆرد و کەسایەتی نامەیەکیان بۆ ئیڤێت کووپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نارد و
داوای پاراستنی رۆژئاڤایان کرد و دووپاتیانکردەوە کە وڵاتەکەیان قەرزاری ژن و پیاوانی
کوردە کە ساڵانێکە دژی تیرۆری داعش بەرخۆدان دەکەن و هەنگاونان لەم قۆناغە سەختەدا،
کەمترین وەڵامە بۆ گێڕانەوەی ئەم قەرزە.
لە نامەکەدا نیگەرانیی
خۆیان بەرانبەر هێرش و مەترسییەکانی سەر رۆژئاڤا دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، بەهۆی هێرشی
گرووپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرعەوە زیاتر لە 150 هەزار کەس کۆچبەر بوون و بەهۆی هەبوونی
تەقەمەنی و پاشماوەکانییەوە هەزاران خەڵکی مەدەنی لە زێدی خۆیان هەڵهاتوون، ئەو گرووپانەش
کە هێرشیان کردووەتە سەر هەسەدە ناویان لە لیستی تیرۆری بەریتانیادایە، لەوانەش لیوای
حەمزات و سوڵتان موراد و سوڵتان سولەیمان شا کە تاوانبارن بە هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی
مەدەنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

