ئاپۆڕای جەماوەریی دوادەرفەتی تەبایی نێو ماڵی کورد
بیروڕا 05:27 PM - 2026-02-03
PUKMEDIA
هەڵمەت هۆشیار
پێشەکی
گردبوونەوە و کۆدەنگیی هاونیشتمانیان، بە تەنها رووداوێکی ئاسایی نییە تێپەڕێت، یان نمایش و مانۆڕێک بێت لە شەقام و گۆڕەپانەکاندا، بەڵکو دەربڕینێکی سیاسی - کۆمەڵایەتی چڕوپڕە، لە هزری کۆمەڵگەدا و دووبارە دوای ساڵانێک پەرتبوون و دابەشبوون، خۆی دەسەلمێنێت.
هاونیشتمانیان بە تەنها بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان گردنەبوونەوە، بەڵکو ویستیان پەیامی ئەوەش بگەیەنن کە دەیانەوێت بەشداریی راستەقینە بکەن لە بڕیاری سیاسی چارەنووسسازی پەیوەست بە پرسە نەتەوەییەکانیان، ئەوەیان وت: ئەوان بە تەنها ئاپۆڕایەک نین لە کاتی پێویستدا بهێندرێنە سەرشەقام و لە کاتی بڕیارداندا پەروێز بخرێن.
ئەم ئاپۆڕا دەیان هەزاریانە دەکرێت خوێندنەوەی ئەوەیان بۆ بکرێت کۆتایی داواکارییەک نییە، بەڵکو سەرەتای ئاراستەیەکی نوێیە، ئاراستەیەکی هۆشیارتر و پێگەیشتووی بەرپرسیار، هێزی راستەقینەی ئاپۆڕا جەماوەرییەکان بە رێژەی زۆر و کەم هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت؟ بەڵکو بە توانای گۆڕینی بۆ پرۆژەیەکی سیاسی نەتەوەیی گشتگیر هەڵدەسەنگێدرێت کە توانای پێکەوە کاردن و هاوبەشی راستەقینەی هەبێت نەک جەمسەرگیری.
لە شەقامەوە بۆ بڕیار
ئاڵەنگاری گەورە کە رووبەرووی هەر گردبوونەوەیەکی جەماوەریی دەبێتەوە، گۆڕینی هەڵچوونە بۆ بونیادنانی ستراتیژیی.
مێژوویەکی دوور نییە، لە زۆر ویستگەدا، شەقام. کوردی لە ساتەوەختی چارەنووسساز و یەکلایی کەرەوەدا، ئامادەیی بەهێزی هەبووە، بەڵام زۆربەی کات ئەم ئامادەییەی جەماوەر بە بێ گۆڕینی بۆ ستراتیژی سیاسی روون و رەوان پەراوێزخراوە، یان لە ململانێی بەرتەسکی ناوخۆییدا، وەبەرهێنانی تێداکراوە.
ئەم ئاپۆڕا جەماوەریی و گردبوونەوە خۆڕسکانەی هاونیشتمانیان، دەکرێت وەکو ئیتیکێکی سیاسی بۆ هێزە سیاسییەکان و بیرمەندە دەستەبژێرەکان تەماشابکرێت، ببێتە پاڵنەرێک بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە بەردەوامەکان و دانیشتن لە پێناو گەیشتن بە رێکەوتنێکی نیشتیمانیی راستەقینە، کە تیایدا دوبارە دارشتنەوە بۆ پرسە نەتەوەییەکان لە دەرەوەی بیروباوەڕی حیزبی بکرێت.
بڕیاری گردبوونەوەی نیشتیمانی و ئەو کەرنەڤاڵانەی بۆ ڕۆژئاوا کرا، مەسجێکی ڕوون بوو بۆ کۆی دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێم، هاونیشتیمانیان پێی وتن: خاک و نەتەوە و پیرۆزییەکانیان لە سەرو هەموو بڕیار و بەرژەوەندییەکی تاک لایەن و گروپێکی دیاریکراوەوەیە.
خاک و نەتەوە هەمووان پێوەی پەیوەستن بە کۆی ئایدیا جیا جیاکان و ڕەگەزەجیاوازەکانەوە.
تێگەیشتن لە پەیامی هاونیشتیمانیان گروپی سیاسیی دەباتە ئاستێکی بەرزترەوە
تەبایی و کۆدەنگی نیشتمانی ئەرکی سەرەکییە نەک لاوەکی
ـ ڕاگەیاندنی کوردی لەسەروەختی هێرەکان بۆسەر ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی بینی لە کۆکردنەوەی بۆچوونی هاونیشتیمانیان و بڕیاردان بە هەموو شێوەکان پارێزگاریی لە مانەوە بکەن و ئاپۆرای جەماوەری یەکێک بوو لە بژاردە مەدەنییەکان.
چیتر تەبایی و یەکریزی نێو ماڵی کورد، بژاردەیەک نییە دوابخرێت یان تەنها دروشمی راگەیاندنەکان بێت، بەڵکو مەرجێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی هەموو ئەوەی بەدەستهاتووە، بۆ رێگریکردن لە داڕمانی متمانەی نێوان کۆمەڵگە و سەرکردایەتی سیاسی، کاتێک ئاپۆڕای گەل بەو رادەیە فراوان و بێشومار دەبێت، ئەوا پەیامێکی روونە کە: چیدی رێگە بە دووبەرەکی نادەین، بە پەرتەوازیی ناتوانین مافەکانمان بە دەستبهێنین و دەستکەوتەکان بپارێزین و رووبەرووی ئاڵەنگارییە هەرێمی و نێوەدەڵەتییەکان ببینەوە.
کۆ دەنگی رەتکردنەوەی فرەیی نییە، بەڵکو رێکخستنێکە لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا، رێز لە جیاوازییەکان دەگرێت و رێگری دەکات بگۆڕێت بۆ ململانێ.
بوێری و ئیرادەی سیاسی وا دەکات دان بە هەڵەکاندا بنێرێت و دەرگا بە رووی گوتارێکی هاوبەش و نوێدا بکرێتەوە و هەمووان تێیدا بەشدار بن.
کورد و بڕیاری سەربەخۆ و بەرپرسیارانە
ئاپۆڕای بەرفراوانی جەماوەریی، پرسی (بڕیاری کورد) دەکاتە تەوەری سەرەکی باس، جەماوەر تەنها لە پێناو خزمەتگوزاری و بوونی قەیران گردنابنەوە، بەڵکو دەیانەوێت بڵێن: بڕیارەکان دەبێت لە ئیرادەی گەلەوە سەرچاوەی گرتبێت، نەک بە فشاری دەرەکی و هاوسەنگی فشەڵی ناوخۆیی.
سەربەخۆیی بڕیار تەنها بە دروشم نایاتە دی، بەڵکو پێویستی بە بونیادنانی دامەزراوەی بەهێز و رابەری سیاسی پەسەندکراوی جەماوەریی و کەناڵەکانی ئیرادەی گەل هەیە، لێرەوە دەتوانی ئاپۆڕای جەماوەریی لە هێزێکی فشاری کاتییەوە بگۆڕی بۆ کۆڵەکەی شەرعیەتی هەمیشەیی کاریی نەتەوەیی.
کۆتایی
ئاپۆڕای جەماوەریی گەلەکەمان، ساتەوەختی تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی بوو، ئیتر یان دەبێتە سەرتایەک بەرەو ئاراستەی نیشتمانی و متمانە دەگەڕێنێتەوە لە نێوان گەل و سەرکردایەتی و کورد دەکاتە خاوەنی یەک بڕیاریی نەتەوەیی بەرپرسیارانە، یان وەک ئەوانی دیکە لە بۆتەی رووداوەکاندا دەتوێتەوە.
جەماوەر لەشەقام دوا وتەی خۆیان پێشکەشکرد، ئێستا تۆپەکە لە یاریگای خاوەن بڕیارەکانە، ئیتر ئەمە دەکەنە ساتەوەختی گۆڕانکاریی یان رێگەدەدەن کەلێنی نێوان جەماوەر و سەرکردایەتی زیاتر بێت.
هەڵمەت هۆشیار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە هەولێر و دهۆک نوسینگەکانى كهناڵىNRT داخران
02:16 PM - 2026-02-04 -
رفعەت عەبدوڵڵا: سەنگی ئۆرگانەکان کەمناکرێتەوە و هیچ کادرێک بێ رۆڵ نابێت
01:40 PM - 2026-02-04 -
پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و نمەباران دەبارێت
12:21 PM - 2026-02-04 -
وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکا تەئکید لە جێبەجێکردنی چاکسازیی دەکەنەوە
11:34 AM - 2026-02-04
ئەمانەش ببینە
له 13 مانگی رابردوودا حكومهت تهنها 10 مووچهی دابهشكردووه
03:47 PM - 2026-02-04
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: پارتی لهعیراق ئیستحقاقی خۆی وهرگرتووه
01:50 PM - 2026-02-04
فەرمانبەرانی گرێبەست لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
12:06 PM - 2026-02-04
د.یاد نەقشبەندی: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە
10:36 AM - 2026-02-04
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: حەق نییە د.فوئاد حسێن رەخنە لە یەکێتی بگرێت
کوردستان 07:04 PM - 2026-02-03 -
لەسلێمانی مێردمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا
کوردستان 06:31 PM - 2026-02-03 -
ئاپۆڕای جەماوەریی دوادەرفەتی تەبایی نێو ماڵی کورد
بیروڕا 05:27 PM - 2026-02-03 -
قوباد تاڵەبانی: مەترسی خۆڕێکخستنەوەی تیرۆرستان جدییە
کوردستان 05:03 PM - 2026-02-03 -
حكومهت بهنیازه كارهبای ماڵی بریندارانی چهكی كیمیایی ببڕێت
کوردستان 04:18 PM - 2026-02-03 -
د. یوسف گۆران: داتای ژینگەو ئاستی وەبەرهێنان لەسلێمانی دڵخۆشكەرە
کوردستان 04:14 PM - 2026-02-03 -
یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر لە 41 هەزار کەس ئازاد دەکات
کوردستان 04:13 PM - 2026-02-03 -
تەندروستی سلێمانی: رێکاری یاسایی بۆ دەرمانی قاچاغ دەگرینەبەر
کوردستان 02:49 PM - 2026-02-03






دابەزێنە

