riklam

لەسلێمانی مێردمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا

کوردستان 06:31 PM - 2026-02-03
تۆمەتبارەکە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

تۆمەتبارەکە

پۆلیس

تۆمەتبارێک بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبووی ساڵی 2013 بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبووی ساڵی 2008دەستگیرکرا.

لەڕاگیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی2ی2026، هەواڵی برینداربوونی کەسێک بەناوی (ئـ، س، ع) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.

راشیگەیاند: دواتر بریندارەکە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراو دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادان، توانرا لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە لە ڕووداوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو.

لەئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket