سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: پارتی له‌عیراق ئیستحقاقی خۆی وه‌رگرتووه
کوردستان 01:50 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق وه‌ك ئیستحقاقی خۆی و نه‌ریتی سیاسی له‌عیراق ده‌كاته‌وه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-ش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: پارتی ئیستحقاقی خۆی له‌به‌غداد وه‌رگرتووه‌و ئێمه له‌پێناو یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد كاندیده‌كه‌ی پارتییمان بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رچاند.
پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتییه
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پارتی ئیستحقاقی خۆی له‌عیراق وه‌رگرتووه، بۆیه پێویسته پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بێت كه ئیستحقاقی خۆیه‌تی.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بووایه له‌جاری دووەمیشدا پارتی نه‌یده‌توانی پۆستی جێگری دووه‌می سەرۆكی په‌رله‌مانی عیراق وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی له به‌غداد له‌پۆست به‌گرنگترزانی و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌نگیان به فه‌رهاد ئه‌تروشی-دا، بۆیه یه‌كێتی وه‌ك چۆن له‌به‌غداد یه‌كڕیزی ماڵی كوردی لا گرنگ بوو له‌هه‌رێمیش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نها داوای یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگی كردووه.
پارتی داوای یه‌كڕیزی له‌به‌غداد ده‌كرد و قبوڵمان كرد
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پارتی بۆ به‌غداد داوای یه‌كڕ‌یزیی له‌یه‌كێتی كرد، ئێمه‌ش قبوڵمان كرد‌و به‌ده‌نگدانمان كاندیده‌كه‌ی پارتیمان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رچاند، به‌ڵام لامان سه‌یره له‌هه‌رێم یه‌كڕیزی قبوڵنییه و ده‌یه‌وێت زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتوو بۆ خۆی قۆرخبكات، كه ئه‌مه‌ش مانای یه‌كڕیزی ناگه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد له زۆر ئیستحقاقی خۆی خۆشبووه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتیشی: پۆستی سه‌رۆككۆمار جگه له‌ئیستحقاق، به‌پێی نه‌ریتی سیاسی عیراقیش بێت بۆ یه‌كێتییه، هه‌رچه‌نده له‌رابردووشدا پارتی چه‌ند جارێك ویستوویه‌تی ئه‌و نه‌ریته بشكێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه لایه‌نه عیراقییه‌كانیش ئاگادارن كه پارتی ئیستحقاقی خۆی له‌عیراق وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه یه‌كێتییه كه ده‌بێت ئیستحقاقی خۆی وه‌ربگرێت.
له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی لایه‌نی دیكه‌ش كورسیان له‌به‌غداد هه‌یه
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت به زۆرینه و كه‌مینه پۆسته‌كانی عیراق یه‌كلابكاته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌بیربێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی 13 كورسی لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌نگی لایه‌نه عیراقییه‌كانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت وه‌ك هه‌رێم پۆسته‌كانی عیراقیش بۆ خۆی قۆرخبكات بێگومان ناتوانێت، چونكه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌عیراق قبوڵنییه، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌رێم و له‌عیراقیش داوای یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگی له‌پێكهێنانی حكومه‌ته‌كان كردووه، به‌ڵام پارتی هه‌میشه هه‌وڵیداوه زۆرینه‌ی پۆسته‌كان له‌هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بۆخۆی قۆرخبكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت.
پارتی وه‌ك فشار داوای پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌كات
راشیگه‌یاند: پێمانوایه باسكردنی پرسی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ته‌نها فشاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، ئه‌گه‌رنا خۆشیان باش ده‌زانن كه پۆستی سه‌رۆككۆمار نه‌ئیستحقاقی ئه‌وانه و نه‌به‌پێی نه‌ریته سیاسییه‌كانیش مافی ئه‌وانه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌كۆتایی وته‌كانیدا وتی: به‌پێی مادده‌ی ده‌ستووریی پێویسته هه‌فته‌ی ئاینده په‌رله‌مان سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێرێت، بۆئه‌وه‌ی عیراق نه‌كه‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه.
یه‌كێتی یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار هه‌یه
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە سیاسییەکان ئەو پۆستە وەک رابردوو بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و بۆ ئەمەش نزار ئامێدی وەک تاکە کاندیدی رەسمیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عیراقەوە، بەگوێرەی رێککەوتن و نەریتە سیاسییەکان ئەو پۆستە وەک پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاریکراوە و لەڕابردووشدا رەوانشاد سەرۆک مام جەلال و د.فواد مەعسوم و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح و د.لەتیف رەشید لەسەر پشکی یەکێتی ئەو پۆستەیان وەرگرتووە، بۆ ئەم خولەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزار ئامێدی وەک تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر: دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد وەرچەخانێکی زێڕین بوو
03:57 PM - 2026-02-10 -
پڕۆژەی ئی پسووڵە E-Psule راگەیەندرا
03:26 PM - 2026-02-10 -
یەکێتی و هاوپەیمانی ئەساس: کۆدەنگی نیشتمانی دروستببێت
02:35 PM - 2026-02-10 -
پڕۆژەیەكی گەشتیاری لەهەورامان جێبەجێ دەكرێت
02:25 PM - 2026-02-10
ئەمانەش ببینە
لەپەرلەمانی بەریتانیا داوای پاراستنی رۆژئاڤای کوردستان دەکرێت
03:47 PM - 2026-02-10
دابەشکردنی نەوت لە دوو مەڵبەندی دیکەی سلێمانی دەستیپێکرد
01:40 PM - 2026-02-10
لەئەمساڵدا مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە
11:07 AM - 2026-02-10
وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلین و دەستبەجێ مووچە دابەشدەکەین
09:47 AM - 2026-02-10
زۆرترین خوێنراو
-
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:44 AM - 2026-02-10 -
وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلین و دەستبەجێ مووچە دابەشدەکەین
کوردستان 09:47 AM - 2026-02-10 -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی گواستنەوەی زیندانیان بۆ عیراق دەکات
عیراق 09:00 AM - 2026-02-10 -
دوو کرێکار بەهۆی ئاگرەکەی پاڵاوگەی بێجییەوە گیانیان لەدەستدا
عیراق 08:50 AM - 2026-02-10 -
وتەبێژى هێزەکانى هەسەدە: هەندێک لایەن نایانەوێت رێککەوتنى ئاشتى سەرکەوتووبێت
کوردستان 11:16 PM - 2026-02-09 -
مورافەعە گەورەکە
بیروڕا 08:36 PM - 2026-02-09 -
هەوڵەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایى جوتیاران چڕدەکرێنەوە
کوردستان 06:58 PM - 2026-02-09 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال زانایەکی ئاینی بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-02-09



.jpg)



دابەزێنە

