riklam

د.یاد نەقشبەندی: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە

کوردستان 10:36 AM - 2026-02-04
د. یاد نەقشبەندی PUKMEDIA

د. یاد نەقشبەندی

شێرپەنجە

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا رایگەیاند: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە کە 285 حاڵەتیان لەبەشی ناشێرپەنجەیی نەخۆشییەکانی خوێن دیاریکراون، تۆمارکراوە.

د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمانگی یەکی ئەمساڵدا 478 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە کە 285 حاڵەتیان لەبەشی ناشێرپەنجەیی نەخۆشییەکانی خوێن دیاریکراون، تۆمارکراوە.

راشیگەیاند: لەئێستادا بیناکەمان شایەنی نەخۆشەکانمان نییە و هیچ باخچە و پارکێکی تێدا نییە، بۆیە داواکارم لەئەمساڵدا وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە بدەن و بەردی بناغەکەی دابنێن، هاوکات پێویستمان بە کردنەوەی سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەیە بۆ ئەوەی لەقۆناغێکی سەرەتاییدا نەخۆشییەکە دیاریبکەین، بەوجۆرەش چارەسەرکردن و چاکبوونەوەی نەخۆشەکە ئاسانتر دەبێت، هەربۆیە هیوادارم بەزوترین کات ئەو دوو پرۆژەیەمان بۆ جێبەجێبکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان دەکەم بەتایبەتی خۆبەخشەکان کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوخەمانە لەگەڵ نەخۆشەکان چارەسەریان دەکەن و رۆژی جیهانی شێرپەنجەش پیرۆز دەکەم لە نەخۆشەکانمان دڵخۆشم بە تەندروستییەکی باشەوە دەیانبینم، ئەوان پەیامن بۆ ئەوەی شێرپەنجە یەکاسن نییە بە مردن، هیوادارم لەساڵی نوێدا کەموکوڕییەکانمان چاک بکەین و ئەمەش بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و سەرەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئومێد دەکەم هاوکارمان بن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket