له 13 مانگی رابردوودا حكومه‌ت ته‌نها 10 مووچه‌ی دابه‌شكردووه
کوردستان 03:47 PM - 2026-02-04
PUKMEDIA
دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
عیراق ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی و له هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی 40 رۆژه
مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا له 13 مانگی رابردوودا حكومه‌ت
ته‌نها 10 مووچه‌ی دابه‌شكردوه، هه‌روه‌ها تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
داهاتی نانه‌وتی كه بڕه‌كه‌ی 120 ملیار دیناره، نه‌ناردوه بۆ دارایی عیراق تا
ئه‌وانیش مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م بۆ هه‌رێم بنێرن.
ساڵی رابردوو له‌م رۆژه‌دا 4-2-2025 حكومه‌تی عیراق
مووچه‌ی مانگی یه‌كی بۆ هه‌رێم نارد، به‌ڵام له ئه‌مساڵدا تائێستا ناردنی مووچه‌ی
مانگی 1 دیارنییه، له‌كاتێكدا مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردووش دابه‌شنه‌كراوه
و چاره‌نووسی به نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 40 رۆژ
پێش ئێستا مووچه‌ی مانگی 10 ی ساڵی رابردوویان وه‌رگرت، به‌ڵام له دوای ئه‌و واده‌یه‌وه
تائێستا هیچ مووچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری
زۆر كردوه‌ته سه‌ر بژێوی مووچه‌خۆران و كاسبكاران و بازاڕ به‌ته‌واوی راگیراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA،
سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵیان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا
هیچ مووچه‌یه‌كی ساڵی رابردووشیان نه‌فه‌وتاوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان
مووچه‌خۆران ته‌نها له‌ماوه‌ی 13 مانگدا 3 مووچه‌یان لای حكومه‌ته و وه‌ریاننه‌گرتووه،
كه به‌نزیكه‌یی 3 ترلیۆن دینار ده‌كات.
دابه‌شنه‌كردنی مووچه ناڕه‌زایی مووچه‌خۆرانی
لێكه‌وتوەتەوه و به‌شێك له مامۆستایانی خوێندنگه‌كان بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاندوه
و رۆژانه‌ش ئه‌و ژماره‌یه رووی له زیادبوونه.
به‌پێی ئامارێكی ساڵی 2025 ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 152 هه‌زار، كه 669 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌میشه‌یین
و 31 هه‌زار مووچه‌خۆریش گرێبه‌ستن و 72 هه‌زار مووچه‌خۆریشیان سوودمه‌ندانی چاودێری
كۆمه‌ڵایه‌تین و 380 هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه‌ش خانه‌نشینان و شه‌هیدان و زیندانی سیاسین
و سه‌رجه‌میان له‌چاوه‌ڕوانی پێدانی مووچه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

