د. یوسف گۆران: داتای ژینگەو ئاستی وەبەرهێنان لەسلێمانی دڵخۆشكەرە
کوردستان 04:14 PM - 2026-02-03
PUKMEDIA
د. یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی
د. یوسف گۆران رایدەگەیەنێت: داتای دڵخۆشكەر سەبارەت بە ژینگە و ئاستی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە، بەشێوەیەك تەنها لەساڵی 2025 دا زیاتر لە دوو ملیار دینار سەرمایە لە 55 پڕۆژەی هەمەجۆردا خراوەتەگەڕ، راكێشانی سەرمایەو دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان سیاسەتێكی نیشتمانییە و رۆڵی سەرەكی لە گەشەسەندنی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەبینێت.
د. یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لە لێكۆڵینەوەكانم دەربارەی دۆخی گەشەسەندنی ئابوری هەرێمی كوردستان و عیراق لەم 10 ساڵەی كۆتایدا، دوای وەرگرتنی داتاكانی تایبەت بە سلێمانی لەم چەند ساڵەدا چەندین داتای دڵخۆشكەرم لەسەر ژینگە و ئاستی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەت لە ساڵی 2025، بۆ دەركەوت.
راشیگەیاند: بەپێ ئەو داتایانە لەساڵی 2025 دا دوو ملیارو 28 ملیۆن و 960 هەزارو 487 دینار، سەرمایە وەك وەبەرهێنان هاتووەتە سنوری پارێزگای سلێمانی كە لە 55 پڕۆژەی هەمەجۆر بەرجەستە بووە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە كەرتی پیشەسازی بەشێكی گرنگی ئەم پڕۆژانەیە كە بڕەكەی 752 ملیۆن دۆلارە. ئەم داتایە گەر بەراوردی بكەین لەگەڵ 10 ساڵی پێشوی وەبەرهێناندا جیاوازییەكی زۆر و بەرچاوی تێدا دەبینی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەم داتایانە ئەوەمان پێ دەڵێن، ژمارە و بڕی وەبەرهێنان و راكێشانی سەرمایە بۆ ئەم پارێزگایە بەرەو پێشچونێكی گەورەی، لە چاو ساڵانی پێشو، بەخۆوە بینیوە، كە بێگومان بووەتە هۆی دروستكردنی هەزاران هەلی كار.
د. یوسف گۆران ئاماژەی بەوەشكردووە: راكێشانی سەرمایەو بەگەڕخستن و دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان سیاسەتێكی نیشتمانییە و رۆڵی سەرەكی لە گەشەسەندنی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەبینێ، ئەم هەنگاوە پێویستە دەستخۆشی و پاڵپشتیلێبكرێت و بكرێتە ئاڕاستەیەكی بەردەوام بۆ خزمەتكردنی زیاتری كوردستان و خەڵكەكەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
ئەمانەش ببینە
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
12:01 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02







دابەزێنە

