riklam

کۆمسیۆن هەنگاوی نوێ بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنێت

کوردستان 04:33 PM - 2024-06-30
هەڵبژاردن PUKMEDIA

هەڵبژاردن

هەڵبژاردن

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو رێکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نوێ کردەوە، کەخۆی لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆری هاووڵاتیان و کردنەوەی لینک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بوون بە فەرمانبەری گرێبەست لەسەر سندووقەکانی دەنگدان دەبینێتەوە.


پێشتر کۆمسیۆن یەک مانگی لە 30 ئایار بۆ 2ی تەمووز دیاریکردبوو بۆ ئەو کەسانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە تاوەکو بۆیان چارەسەر بکەن، بەڵام لەراگەیەندراوێکی کۆمسیۆندا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات: " وادەکە تا 10ی تەمووز درێژدەکاتەوە، ئەمەش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆری هاووڵاتیان".


 هەر لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا ئاماژە بە کردنەوەی لینک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بوون بە فەرمانبەری گرێبەست لەسەر سندووقەکانی دەنگدان کراوە، کە لە 4-7-2024 هەتا 23-7-2024 بەردەوام دەبێت و ئەو کەسانەی کە فەرمانبەری حکومەتن جگە لە دەزگا ئەمنییەکان، هاوکات خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئەو کەسانەشی کە بڕوانامەی دیبلۆم و زیاتریان هەیە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن لە کۆمسیۆن پێشکەش بکەن، کەتەنها پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket