riklam

سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردنی هەرێم ببێتە مایەی گۆڕانکاری لە حوکمڕانیدا

کوردستان 04:33 PM - 2024-07-01
دیداری سەرۆک بافڵ لەگەڵ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم PUKMEDIA

دیداری سەرۆک بافڵ لەگەڵ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم

سەرۆک بافڵ یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکەی، پشتیوانیی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە و هیواشی خواست ئەمە دەرفەتێک بێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان.

 

لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ تاوتوێکران، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆ و هەوڵی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەئامانجی خزمەتکردنی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر، رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاونیشتمانییان بەتایبەت لاوان و هاندانیان لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو، لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دوانەخستنییەتی بەبیانووی جیاواز، هەرێمەکەمان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی بێگەردە تاوەکو ببێتە مایەی گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و بەهێزکردنی دامەزراوە یاساییەکان.

 

سەرۆک بافڵ روونیشیکردەوە، هەوڵێکی زۆرمان داوە تاوەکو ئەم هەڵبژاردنە دووربێت لە ساختەکاری و یاریکردن بە دەنگی خەڵکەوە، بۆیە چاوەڕوانیی زۆرینەی هێز و لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەوە زیاتر سەنگی هەرێمەکەمان نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

 

لەبارەی کەرکوک و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و ئیدارییەکان، سەرۆک بافڵ هەڵوێستی یەکێتیی روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە وەک لایەنی براوەی هەڵبژاردنەکە پەرۆشین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و دیاریکردنی پارێزگارێک کە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لە شارەکە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی بەبێ جیاوازی. بۆ ئەمەش لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین و هیوادارین لەزووترین کاتدا بگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی و لەخزمەت کەرکوکییە خۆشەویستەکاندا بین.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket