riklam

سەرۆک بافڵ: دەستبردن بۆ دامەزراوەی دادوەری و سەرۆکەکەی ئیدانە دەکەین

کوردستان 03:20 PM - 2024-06-30
سەرۆک بافڵ و فایەق زێدان PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و فایەق زێدان

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت: "دەستبردن بۆ دامەزراوەی دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی کارێکی رەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت".

 

دەقی پەیامەکە...

 

دامەزراوەی دادوەری عیراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە.

دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، کارێکی رەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات.

ئێمە جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و رێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket