riklam

قوباد تاڵه‌بانی: به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ی مووچه‌ ده‌ڕۆین

کوردستان 02:57 PM - 2024-06-30
 قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا داوا له‌ وه‌زاره‌ته‌كان كرا له‌مه‌ودوا زووتر لیستی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و به‌بۆچوونی من له‌مانگه‌كانی داهاتوودا كێشه‌ی مووچه‌ له‌هه‌رێم نامێنێت".


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قەزای چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ئەوەی راگەیاند: "چاوه‌ڕ‌وانی ئه‌نجامی وردبینی لیژنه‌ی چاودێریی دارایی عیراقین و هه‌ركات وردبینییه‌كه‌ ته‌واوكرا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت".


"له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا ئه‌و كێشه‌یه‌ نامێنێت و له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت"، قوباد تاڵەبانی وای وت.


جێگری سەرۆکوەزیران راشیگەیاند: "له‌دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا داوا له‌ وه‌زیره‌كان كرا كه‌ زووتر لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان ئاماده‌ بكه‌ن، تا له‌ رێی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی دارایی عیراق بكرێت و به‌ره‌و كۆتایی كێشه‌ی مووچه‌ ده‌ڕۆین".


ئەوەش دەڵێت: "هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ له‌ هه‌رێم نه‌مێنێت و هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی به‌غداش كردویه‌تی جێبه‌جێكراون و هه‌وڵده‌ده‌ین هیچ بۆشاییه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌هێڵین".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket