كابینه‌ی نۆ ئارامی له هه‌ولێر ده‌كاته ئه‌فسانه
کوردستان 05:12 PM - 2023-04-25
PUKMEDIA
هەولێر
هه‌ولێری پایته‌خت ماوه‌یه‌كی زۆره له
دۆخی نائارامی و ناجێگیری ئاسایشدایه، كوشتن و رفاندن و شه‌ڕه‌ته‌قه و ئه‌تكردن
و كپكردنی ئازادی به‌سه‌ر سیمای شاره‌كه‌دا زاڵه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش
ده‌ڵێت: "هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان شایسته‌ی ئه‌و نائارامیه نین، ناكرێت پایته‌ختی
تۆقاندن و كوشتوبڕ‌بێت، كه‌خه‌ڵكی شاره‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن".
به‌پێی به دواداچونێكی PUKMEDIA، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 25 رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 20 حاڵه‌تی كوشتن و
ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌ڕه‌شه‌و هێرش و ئه‌تكکردن و شه‌ڕو دزی له‌هه‌ولێر روویانداوه.
حكومه‌تی هه‌واڵگری چاوه‌ڕوانی خراپتری بۆ خه‌ڵك لێده‌كرێت
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ
له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌واڵگری ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه له‌ئێستادا له‌هه‌ولێر
ده‌یبینین و هه‌ر رۆژه و پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست رووداوێكه‌وه ده‌ناڵێنێت،
وابڕ‌وات ده‌بێت چاوه‌ڕوانی خراپتر بین".
"دابه‌شكردنی
چه‌ك و لێنه‌پرسینه‌وه له‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری چه‌كی بێ مۆڵه‌تن و دروستكردنی
فه‌وجی لابه‌لا عاقیبه‌تی خێر نابێت و حكومه‌تیش زۆرترین به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆ، پێویسته به زووترین كات رێگه‌چاره‌یه‌ك
بۆ دۆخی ناهه‌مواری هه‌ولێر بدۆزێته‌وه، چونكه خه‌ڵكی هه‌ولێر شایه‌نی خزمه‌تن
نه‌ك زوڵم لێ‌كردن"، شادی نه‌وزاد وایوت.
له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ تاوانباران ره‌خساوه
جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا و بێ ئه‌زموونی سه‌رۆكی
حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پاڵنه‌رێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌نجامدانی تاوان
به‌تایبه‌ت له هه‌ولێردا، به‌جۆرێك سه‌پاندنی روئیای هه‌واڵگری له‌م كابینه‌یه‌ی
حكومه‌تدا ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ تاوانه‌كان ره‌خساندووه‌و وابڕ‌وات حاڵه‌ته‌كان زیاتر
ده‌بن و ده‌بێته دیارده.
شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار ده‌شڵێت: "هه‌رێمی
كوردستان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌زمونێكی خراپی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرنه‌كردنی
تاوانباران و جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی گرنگ و رێگه‌خۆشكه‌ره
بۆ ئه‌نجامدانی تاوان".
"سه‌پاندنی
روئیای هه‌واڵگری له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تدا ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ تاوانه‌كان ره‌خساندووه
و كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و روئیایه‌ش چه‌ندین ساڵی پێویسته تا بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
مه‌ده‌نی دیموكراسی به‌رهه‌م بهێنین و رێگری بكه‌ین تاوانه‌كان له‌حاڵه‌ته‌وه ببنه
دیارده"، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ وایوت.
"خه‌ڵكی هه‌ولێر شایه‌نی خزمه‌تن"
تاكڕ‌ه‌وی بڕ‌یاردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و
كاریگه‌رییه‌كانی كابینه هه‌واڵگرییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ولێری كردوه‌ته جێی
رووداوه نه‌خوازراوه‌كان، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و شاره شایه‌نی خزمه‌تن، نه‌ك سه‌پاندنی
ویستی تاكه‌كه‌س.
فه‌هیمه سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "كاریگه‌ری كابینه‌ی 9 كه به‌كابینه‌یه‌كی هه‌واڵگری ناسراوه هه‌ولێری
كردووه‌ته مه‌یدانی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان، له‌كاتێكدا ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌م
شاره خزمه‌ت بكرێن نه‌ك ویستی حزبی و تاكه‌سییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت ".
"تاكڕ‌ه‌ویی
بڕ‌یاردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌حكومڕ‌انی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێكه كه
گوێ به‌بڕ‌یاره‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆشی نادات و خۆسه‌پاندنی كردووه‌ته ئه‌جندای حكومڕ‌انییه‌كه‌ی"،
فه‌هیمه سابیر وایوت.
له‌ماوه‌ی 25 رۆژی رابردوودا چه‌ندین
روداوی جۆراوجۆری وه‌ك گرتن و كوشتن و هه‌ڕ‌ه‌شه و ته‌قه‌و شه‌ڕ‌كردن و ده‌ستدرێژی
سێكسی و ئه‌تكردنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك له هه‌ولێر روویانداوه، له دوو روداوی جیادا
چه‌كداران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دوو پارێزه‌ر، كه‌یه‌كێكیان كورده و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌ی
ده‌ده‌ن و سه‌ری سفر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ژنه پارێزه‌رێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب
بوو كه به‌ئۆتۆمبێل ژێریان نا، هاوكات هه‌ر له‌و مانگه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی حزبی
له‌هه‌ولێر هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی كوشت و سه‌ربڕ‌ین له‌هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لات هه‌یه له‌دژی ئێمه بڵاویبكه‌یته‌وه كچه‌كانت به‌كارده‌هێنین
و ئابڕ‌ووت ده‌به‌ین، هه‌ڕه‌شه‌و هێرشه‌كان له رۆژنامه‌نوسانیش به‌ده‌ر نییه له‌وه‌ی
له‌هه‌ولێر رووده‌دات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)
له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌ی جلوبه‌رگی كوردی له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه هێرشكرایه
سه‌ری و بریندار كرا، هاوكات په‌یامنێر و كامێرامانی كه‌ناڵی كوردسات له‌لایه‌ن ھێزه
ئه‌منیه‌كانی ھه‌ولێره‌وه له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانێك ده‌ستگیركران، ئه‌مه جگه
له‌ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له خوێندگا ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه
سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 7ساڵان.
هه‌ر له‌هه‌ولێر شه‌ڕ‌ی كۆڵان به‌كۆڵان و
شه‌ڕ‌ه گه‌ڕ‌ه‌ك به‌چه‌كی سووك و قورس زیادیكردوه‌و كه‌م رۆژ هه‌یه له‌قه‌زای خه‌باتی
سه‌ر به‌هه‌ولێر شه‌ڕه‌ته‌قه روونه‌دات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر فوللایت گه‌نجێك به‌ده‌ستی
براكه‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كوژرا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی
رابردوو به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ باندێكی
مادده‌ی هۆشبه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵان كوژراو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڵێن: "منداڵه‌كه‌مان
به‌گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر كوژراوه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

