riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو

کوردستان 10:19 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی7ی2026 لە هەولێر، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا کرد، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، رێکخرا بوو.

لە رێوڕەسمەکەدا وێڕای بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی، ژمارەیەک لە کارمەند و فەرمانبەرانی کارگێڕیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە و سوپاسگوزاریی بۆ بەشداریی ئامادەبووان، جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.

هەروەها جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئەم یادەی لە بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket