riklam

لەهەولێر کچە پارێزەرێک بەزۆر پەنجەمۆری پێدەکرێت

کوردستان 12:16 PM - 2023-04-16
ئەو کچە پارێزەرەی پێشێلکاری بەرامبەرکراوە ئاژانسەکان

ئەو کچە پارێزەرەی پێشێلکاری بەرامبەرکراوە

هەولێر

پارێزەرێکی دیکە کە بەرەگەز عەرەبە، لەشاری هەولێر پێشێلکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت و تۆمەتبارانیش  ئازادانە دەسوڕێنەوە.

ئەمانی ئەلکیانی ئەو کچە پارێزەرەی لەرووداێکی هاتووچۆدا لەهەولێر بریندار بوو، دوای هاتنە دەرەوەی لەنەخۆشخانە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:"دوو هەفتە پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە سەیارە لێمدرا و پاشان هەڵاتن".

وتیشی:" پاش بردنم بۆ نەخۆشخانە باری تەندروستیم باش نەبوو هاوکات شکاوی زۆرم هەبوو".

ئەمانی ئەلکیانی ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی چوونە ژوورەوەم بۆ ژووری نەشتەرگەری، ئەوکەسانەی بەسەیارەکە لێیاندابووم بەزۆر پەنجەمۆری لێخۆشبوونیان پێ کردم و بە ئازادی لەهەولێر دەسوڕێنەوە، سەرەرای ئەوەی سکاڵاشم تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی سکاڵاکەم نەدراوەتەوە، بۆیە داواکارم سەندیکای پارێزەران مافەکانم بۆ وەربگرنەوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket