riklam

ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە

جیهان 10:43 AM - 2026-07-14
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئەمریكا

سەرەڕای هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆ بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، کە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هێشتا ئەگەری هەیە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشكی سپی لەپەیامێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: وا بیردەکەمەوە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، وتیشی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵیان گەیشتینە ڕێککەوتن، پاشان وتیان: ناتوانین ئەم ڕێککەوتنە ئیمزا بکەین، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە دانوستاندن لەسەری.

ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتۆن ئەمشەو هێرشێکی گەورەی دیکە ئەنجام دەدات و وتیشی، تواناکانی هێرشبەریی ئێران لەناو دەبەین، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بۆ سێیەم شەو لەسەریەک گەڕێکی نوێی هێرشەکانی دژی ئێران ئەنجامداوە.

لەو بارەیەشەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی زیانی قورس بە هێزەکانی ئێران و لاوازکردنی توانایان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی  ئیمارات بە رەسمی رایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگری نیشتمانیی وڵاتەکەی بە ناوەکانی “مەمباسا” و “ئەلباهییە”، لە رێڕەوی باشووری گەرووی هورمز و لە ناو سنوورە ئاوییەکانی سوڵتانییەتی عوماندا، بە دوو موشەکی کرووزی ئێرانی کراونەتە ئامانج و کارمەندێکی نەوتهەڵگری “مەمباسا” کە بە رەگەز هیندییە، گیانی لەدەستداوە و هەروەها هەشت کارمەندی تر بریندار بوون کە برینی چواریان سەختە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket