riklam

ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت

عیراق 06:33 PM - 2026-07-14
ساتی پێشوازی ترەمپ لە عەلی زەیدی میدیاکان

ساتی پێشوازی ترەمپ لە عەلی زەیدی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد و رایگەیاند: ئێمە عێراقمان خۆش دەوێت

ترەمپ لەکاتی پێشوازی لە عەلی زەیدی، رایگەیاند: زەیدی زۆر باش نوێنەرایەتییان دەکات،  ئەم پیاوە هەڵبژاردنێکی گەورەی بردووەتەوە،دەتوانم پێت بڵێم خەڵکی عیراق زۆر بەباشی نوێنەرایەتییان دەکرێت، ئێمە عیراقمان خۆش دەوێت.

پێشتر حەیدەر عەبود، وتەبێژی حکومەتی عیراق ڕایگەیاند، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەبێت، تاوتوێکردنی ئاستی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتە.

وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی هاوبەشیی ستراتیجی بە گرنگترین پشتیوانی دادەنرێت بۆ بەرجەستەکردنی هاوبەشییەکە و گواستنەوەی لە قۆناغی ئەمنی و قەیرانەکانەوە بۆ پانتایی ئابووری، کە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ ستراتیجییەکی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا.


ئەمەش لەکاتێکدایە،ڕۆژی دووشەممە (13ی تەممووزی 2026)، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومی و ئابووری بە سەردانێکی رەسمی بەغدادی پایتەختی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێهێشت.

وەفدەکەى عیراق لەم سەردانەدا کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکی تاوتوێ دەکات، کە لە پێشەنگیاندا پرسە سیاسی و ئەمنییەکانن، لەگەڵ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.

وەفدەکەش پێکهاتووە لە:
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، نەوت، کارەبا، و بازرگانی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، راوێژکاران و بەرپرسانی باڵای دەوڵەت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket