riklam

سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات

کوردستان 03:34 PM - 2026-07-14
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

دوای 50 رۆژ لە وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار، سبەینێ چوارشەممە 15ی7ی2026، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ هەریەک لە (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی + بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی) مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات، رۆژی پێنجشەممە 15ی7ی2026، هەریەک لە (خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەڕلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم).

هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە 18ی7ی2026، هەریەک لە (پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، فەرماندەیی دەڤەری 1 و دەڤەری 2، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)مووچەکانیان وەردەگرن و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 7ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق و بەوپێیەش وەزارەتی دارایی عیراق  بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە كۆی تەمویلی مووچە لێبڕیوە، سەرەڕای ئەوەی بڕی سێ ملیارو 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران نەناردووە كە بریتییە لەشایستەی مووچەی مانگەكانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket