riklam

قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت

کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵی بەسەرکردەوە راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵی بەسەرکردەوە

قوباد تاڵەبانی چەمچەماڵ

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کۆبووەوە، ئەمڕۆ لە سەردانێکی مەیدانیی و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەی کرد.

قوباد تاڵەبانی لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە رایگەیاند: دانیشتووانی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، هەربۆیە ئەم پڕۆژەیە ئەولەوییەتی ئێمەیە و بە هەر نرخێک بێت، دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی ئازیزی دەڤەرەکەوە.

جێگری سەرۆکوەزیران پشتیوانی خۆشی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و رێگە نادات کارکردن لە پرۆژەکەدا پەکی بکەوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بە گوژمەی 139ملیارد دینار لە ساڵی 2024وە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستا نزیکەی 50٪ کارەکانی تەواو بووە. بە تەواوبوونی پڕۆژەکە جگە لەوەی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و ژمارەیەکی بەرچاو لە گوندەکانی ناوچەکە بە یەکجاری چارەسەر دەبێت، کەرتی کشتوکاڵیش لە سنوورەکە دەبووژێنێتەوە و زیاتر لە 30 گوند لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket