riklam

دەم پارتی لەگەڵ مەهەپەو ئاکپارتی پرۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەريی تاوتوێ دەکات

کوردستان 08:12 PM - 2026-07-16
لۆگۆی دەم پارتی PUKMEDIA

لۆگۆی دەم پارتی

كوردستان

دەم پارتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی پێشكەشكردنی پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەريی لە پەرلەمانی توركیا، خولێكی نوێی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە دەستپێكردووە.

لەم چوارچێوەیەشدا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمانی توركیا پێشوازی لە وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) كرد. لە كۆبوونەوەكەدا، باخچەلی لە بەردەم دەرگای نووسینگەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیا پێشوازی لە ئەندامانی وەفدی ئیمراڵی، پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار كرد.

هەروەها وەفدەكە لەگەڵ ئەفكان ئالا، جێگری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی و عەبدوڵا گولەر، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاكپارتی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەی نێوان دەم پارتی و مەهەپەدا، گفتوگۆ لەسەر كارەكانی كۆمسیۆنی یەكڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموكراسی و ئەو پرۆژەیاسایە تایبەتە كرا كە بڕیارە بۆ پرۆسەی چارەسەری بخرێنە بەردەم پەرلەمان.

پرۆسەی چارەسەری لە توركیا چاوەڕێی پرۆژەیاسایەكی تایبەتە بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پـ.ـەكەكە) دوای چەكدانان و خۆ تەسلیمكردنەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket