قوباد تاڵەبانی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیریی نوێی لەكەلار كردەوە
کوردستان 01:11 PM - 2026-07-16
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی، لە شاری كەلار ناوەندی كلتووریی "ئاران"ی كردەوە و رایگەیاند: بەهۆی گەشەسەندنی خێرای كەلار لەڕووی ئابووری و دانیشتووانەوە، دروستكردنی ناوەندێكی كلتووریی لەم شێوەیە پێویستییەكی گرنگ بوو، جەختیشی كردەوە: كە ئەم ناوەندە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ گەشەپێدانی توانای گەنجان و بواری ڕۆشنبیریی ناوچەی گەرمیان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەكی خێرای كردووە. لەم نێوانەدا ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیری كە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی كەلاربێت زۆر پێویست بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: پیرۆزبایی لە خەڵكی خۆشەویستی كەلار دەكەم كە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیری جوان و پێشكەوتوو. خۆشحاڵ بووم بە كردنەوەی ناوەندی كلتووری ئاران كە هۆڵێكی پێشكەوتووی سینەما، كتیبخانەیەكی دەوڵەمەند و گەلەرییەكی جوان و سەنتەری راهێنان و فێركردنی موزیك و.. لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و كلتووردۆستەی دەرفەتێكی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و كلتووری گەرمیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەزهەرى خالقی: مام جەلال و هێرۆخان خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵی کلتووری بوون
04:34 PM - 2026-07-16 -
پەرلەمانتارێکى عیراق بڕیارى دوو ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکرا
04:01 PM - 2026-07-16 -
شەش پرۆژەی نوێی وەبەرهێنان بۆ سلێمانی ئامادەدەکرێت
11:30 AM - 2026-07-16 -
25 ملیار دینارو 200 هەزار دۆلارو چوار کیلۆ زێڕی تر دەستیبەسەرداگیرا
10:31 AM - 2026-07-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:31 PM - 2026-07-16 کونسوڵ حەیدەر سوڵتان: سەرۆك مام جەلال هەمیشە لەخەمی گەل و نیشتماندابوو
دەم پارتی لەگەڵ مەهەپەو ئاکپارتی پرۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەريی تاوتوێ دەکات
08:12 PM - 2026-07-16
بەرهەمهێنانی غاز لەكۆرمۆر راگیراو پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە
03:39 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیریی نوێی لەكەلار كردەوە
01:11 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی: خانەقین مەڵبەندێکی گرنگی یەکێتییە
10:57 AM - 2026-07-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک وەزیران ئیدانەی هێرشەکانی هەولێر دەکات
کوردستان 09:11 AM - 2026-07-16 -
ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچە وەردەگرن
کوردستان 08:59 AM - 2026-07-16 -
مێشوولەی رەزاقورس
بیروڕا 10:50 PM - 2026-07-15 -
پەیکەرسازی نوێ، دیدی ڕەخنەگرانە
بیروڕا 10:45 PM - 2026-07-15 -
هەناردەی نەوتی عیراق زیادی کردووە
عیراق 10:11 PM - 2026-07-15 -
لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات
عیراق 09:59 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان: چاوکراوەتر لەجاران سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن
کوردستان 09:20 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت
کوردستان 08:28 PM - 2026-07-15





.jpg)
دابەزێنە

