پەیکەرسازی نوێ، دیدی ڕەخنەگرانە
بیروڕا 10:45 PM - 2026-07-15
PUKMEDIA
ئەرسەلان مەحمود
مێژووی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان پێماندەڵێت گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر هەر هێزێکی زیندوو، مانەوەیەتی لەناو یەک بازنەی داخراوی فکری، ئۆرگانی و ڕێکخراوەییدا. کاتێک گوتاری حزبی و سیاسی لە چەقبەستووییدا دەخولێتەوە، ئیتر گۆڕانکاری نەک تەنها پێویستییەکە بۆ باشتربوون، بەڵکوو مەرجی مانەوە و بەردەوامییە. هەنگاوە بوێرانەکانی ئەمڕۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داڕشتنەوەی جەستەی حزب، تەنها گۆڕینی شوناسی چەند پێکهاتەیەک یان دەستکارییەکی ڕووکەشانەی ئۆرگانی نین، بەڵکوو ڕاگەیاندنی سەردەمێکی نوێین. قۆناغێک تیایدا عەقڵی ڕەخنەگرانە دەبێتە سەنتەری تێپەڕاندنی ڕابردوو و ئامادەسازی بۆ داهاتوو.
شیکردنەوەی پێکهاتەکان و شکاندنی چوارچێوە تەقلیدییەکان
بۆ ئەوەی پارتێکی سیاسی بتوانێت رابەرایەتی کۆمەڵگە بکات، سەرەتا دەبێت توانای شیکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییەکانی ناوخۆی خۆی هەبێت. خولانەوە لەناو هەمان ئەو گوتارەی دەیان ساڵە دووبارە دەبێتەوە، ووزەی داهێنان دەکوژێت. داڕشتنەوەی جەستەی حزب، واتە ڕەتکردنەوەی ئەو قاڵبە چەقبەستووانەی چیتر وڵامدەرەوەی قۆناغەکە و ئاڵۆزییەکانی سەردەمەکە نین.
گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی یەکێتی، وڵامێکی پراکتیکین بۆ ئەو پرسیارانەی سەردەمەکە لێمانی دەکات، چۆن بتوانین کۆتایی بەو ڕۆتینە بهێنین هێزی ئۆرگانەکان و وزەی تێکۆشەرانی لەناوبردبوو؟ وڵامەکە، دروستکردنەوەی پەیکەرێکە تەنها پشت بە میرات نابەستێت، بەڵکوو بە دیدێکی ڕەخنەییەوە مامەڵە لەگەڵ خودی خۆیدا دەکات و دەزگاکانی لەسەر بنەمای لێپرسینەوە و بەرهەمداری دادەڕێژێتەوە.
هیچ جووڵەیەکی سیاسی ناتوانێت بێڕەگ و ڕیشە بژی. نەریت و مێژووی خەبات، سەرچاوەی ئیلهام و شوناسی ئێمەن، بەڵام کێشەکە لەو ساتەدا دروستدەبێت نەریت ببێتە کۆتوبەند بۆ سەرکردایەتیکردنی داهاتوو. ئەم قۆناغەی ئێستا، هەوڵێکە بۆ هاوسەنگییەکی زانستی، بۆ پاراستنی جوانییەکانی ڕابردوو، هاوکات ئازادکردنی بیری نوێ. کاتێک پێکهاتەکان لەسەر بنەمایەکی مۆدێرن و یەکگرتوو ڕێکدەخرێنەوە، واتە ئێمە نەریتێکی نوێ دادەهێنین، نەریتێک تیایدا عەقڵی ڕەخنەگرانە جێگەی ملکەچیی کوێرانە دەگرێتەوە و کارایی دەبێتە پێوەری مانەوە.
سیاسەت تەنها ململانێی نییە لەگەڵ دەرەوە، بەڵکوو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بچووکی نموونەییشە لە ناوخۆی حزبدا. پەیکەرسازییە نوێیەکە، زەمینە خۆش دەکات بۆ کاڵکردنەوەی سنورە دەستکردەکانی ناوەخۆ و دروستکردنەوەی ئەو تۆڕە بەهێزەی پەیوەندییە مرۆییەکان. لەم قۆناغەدا، چەمکەکانی وەک خوشکایەتی و برایەتی، لە دروشمی سۆزدارانەوە دەگۆڕێن بۆ میکانیزمی کارکردن. کاتێک هەموو ئۆرگانەکان لەژێر یەک چەتر و بە ئامانجێکی دیاریکراو کار دەکەن، ئەو هەستی هاوپشتییە دروستدەبێتەوە تاکەکانی حزب بەیەکەوە گرێ دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدا گەورەکانی دەرەوە.
ئێمە لەبەردەم دەروازەی وەرزێکی نوێی تێکۆشاندایین. ئەم وەرزە، وەرزی گوتاردانی بێکردار نییە، وەرزی پراکتیکە، پراکتیک بە مانا بافڵییەکەی - ئەوەی دەوترێ، جێبەجێ دەکریت، وەرزی کارکردنی دامەزراوەییە. ئەو گۆڕانکارییانەی ئەمڕۆ دەیانبینین، دەبێت ببنە بزوێنەری هەر تاکێکی باوەڕدار بەم ڕێبازە، تا تێبگات سەردەمی پاڵدانەوە و لە ژێر سێبەری سەرکەوتنەکان و دەستەکاوتەکانی دوێنێ کۆتایی هاتووە. ئێستا کاتی ئەوەیە بەو پەیکەرە نوێیە، بەو وزە نوێیە و بەو عەقڵیەتە ڕەخنەگرانەیەوە، بگەڕێینەوە ناو جەرگەی کۆمەڵگە.
گۆڕانکارییە ئۆرگانییەکانی ئەمڕۆی یەکێتی، بانگەوازی کۆتاییهێنانن بە خەڵوەت و خەوتنی سیاسی. زەنگی دەستپێکردنی قۆناغی بونیادنانەوەی ئەو هێزەن دەتوانێت و دەبێت، ڕابەرایەتی گۆڕانکارییە ڕاستەقینەکان بکات لەم نیشتمانەدا. ئەمە تەنها سەرەتایە و کارە گەورەکە لەسەر شانی سەرۆک و سەرکردایەتی بگۆڕ و ئێمەیە بۆ بەرجەستەکردنی ئەم فەلسەفە نوێیە لەسەر ئەرزی واقیع.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەزهەرى خالقی: مام جەلال و هێرۆخان خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵی کلتووری بوون
04:34 PM - 2026-07-16 -
پەرلەمانتارێکى عیراق بڕیارى دوو ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکرا
04:01 PM - 2026-07-16 -
شەش پرۆژەی نوێی وەبەرهێنان بۆ سلێمانی ئامادەدەکرێت
11:30 AM - 2026-07-16 -
25 ملیار دینارو 200 هەزار دۆلارو چوار کیلۆ زێڕی تر دەستیبەسەرداگیرا
10:31 AM - 2026-07-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:31 PM - 2026-07-16 کونسوڵ حەیدەر سوڵتان: سەرۆك مام جەلال هەمیشە لەخەمی گەل و نیشتماندابوو
دەم پارتی لەگەڵ مەهەپەو ئاکپارتی پرۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەريی تاوتوێ دەکات
08:12 PM - 2026-07-16
بەرهەمهێنانی غاز لەكۆرمۆر راگیراو پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە
03:39 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیریی نوێی لەكەلار كردەوە
01:11 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی: خانەقین مەڵبەندێکی گرنگی یەکێتییە
10:57 AM - 2026-07-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک وەزیران ئیدانەی هێرشەکانی هەولێر دەکات
کوردستان 09:11 AM - 2026-07-16 -
ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچە وەردەگرن
کوردستان 08:59 AM - 2026-07-16 -
مێشوولەی رەزاقورس
بیروڕا 10:50 PM - 2026-07-15 -
پەیکەرسازی نوێ، دیدی ڕەخنەگرانە
بیروڕا 10:45 PM - 2026-07-15 -
هەناردەی نەوتی عیراق زیادی کردووە
عیراق 10:11 PM - 2026-07-15 -
لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات
عیراق 09:59 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان: چاوکراوەتر لەجاران سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن
کوردستان 09:20 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت
کوردستان 08:28 PM - 2026-07-15






.jpg)
دابەزێنە

