riklam

پەرلەمانتارێکى عیراق بڕیارى دوو ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکرا

عیراق 04:01 PM - 2026-07-16
بیناى دەستەی دەستپاکی عیراق راگەیاندنى دەستەی دەستپاکی عیراق

بیناى دەستەی دەستپاکی عیراق

عیراق ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیاری سزادانی بۆ پەرلەمانتارێکى عیراق دەرکرد، کە خۆی لە دوو ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 10 ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە.

دەستەی دەستپاکی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی 7ی 2026 ئاشکرای کرد: دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیاری سزادانی بۆ "محەمەد کەربوولی" دەرکردووە، کە خۆی لە دوو ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 10 ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە بە شێوەیەکی یاسایی سەلمێندراوە کە ناوبراو لە بەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی نایاساییدا داوای بەرتیلی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی عیراق، محەمەد کەربوولی داوای بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی کردووە لە بەرامبەر دەستوەردان بۆ داخستنی چەند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، کە بەرامبەر سکاڵاکارێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرخی یەکەم لە بەغداد پێکهێنرابوون، تاوەکو لەو رێگەیەوە هاوکاری بێت لە هێشتنەوەی ئەو کەسە لە پۆستەکەیدا وەک بەڕێوەبەری خوێندنگایەک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ئەوەى دادگا وردبینی لە هەموو بەڵگەکان کرد، بڕیاری سزادانی محەمەد کەربوولی بەپێی یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983 دەرکردووە.

محەمەد کەربوولی ئەندامی خولی شەشەمی ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بوو، لە فراکسیۆنى هاوپەیمانیی عەزم، لە بەرەبەیانی رۆژی 28ی 6ی 2026، لە ئۆپراسیۆنێکى هێزە ئەمنییەکان کە پەیوەست بوو بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ  کاروباری پاڵاوتن لە بەغداد دەستگیرکرا.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket