riklam

هەناردەی نەوتی عیراق زیادی کردووە

عیراق 10:11 PM - 2026-07-15
هەناردەی نەوتی عیراق واع

هەناردەی نەوتی عیراق

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق ناسراو بە سۆمۆ، ئاشکرای دەکات: هەناردەى نەوت لە بەندەرەکانى بەسرەو جەیهانەوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ هێندەی مانگی رابردوو.

بەپێی داتاکانی هەناردەی نەوت  لە کۆمپانیای سۆمۆ لە بەندەرەکانی بەسرە لە مانگی حوزەیران بۆ نزیکەی 870 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئایار سێ هێندەیە.

سۆمۆ ئاماژەى بەوەشکردووە: تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لە ڕێگەی بەندەرى جەیهانی تورکیا لە مانگی حوزەیران گەیشتووەتە نزیکەی 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی شوباتی ڕابردوودا گەیشتبووە 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام دواى تێکچوونى دۆخى ناوچەکە و داخستنى گەرووى هورمز، لە مانگی ئازار تاوەکو حوزەیران کۆی بەرهەمی وڵاتەکە بۆ خوار دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket