riklam

مەزهەرى خالقی: مام جەلال و هێرۆخان خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵی کلتووری بوون

کوردستان 04:34 PM - 2026-07-16
وێنەیەکى دیدارەکە راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

وێنەیەکى دیدارەکە

یەکێتی

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان، پێشوازیان لە مامۆستا و هونەرمەندی ناودار و پایەبەرزی گەلی کورد، مامۆستا مەزهەری خالقی کرد.

ئەمڕۆ 16ى7ى2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان، پێشوازیان لە مامۆستا و هونەرمەندی ناودار و پایەبەرزی گەلی کورد، مامۆستا مەزهەری خالقی، بەڕێوەبەری خۆبەخشی ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گەرمی بەخێرهاتنی مامۆستا مەزهەری خالقی یان کرد و ستایشی کار و کۆششە بێوچانەکانیان کرد وەک بەڕێوەبەری خۆبەخشی ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی ، مەکتەبی سکرتارییەت روونیانکردەوە: کە مامۆستا مەزهەری خالقی تەنها قوتابخانەیەکی گەورەی گۆرانی و مۆسیقای کوردی نییە، بەڵکو لە ڕێگەی دامەزراوەکەیەوە بووەتە ئاڵا هەڵگری گەلەکەی لە بوارەکانی فۆلکلۆر، زاراوەکان، حەیران، لاوک و تەواوی پێکهاتە کولتوورییەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، کە ئەمەش خزمەتێکی کەم وێنەیە بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو.

لای خۆیەوە، مامۆستا مەزهەری خالقی بە شکۆ و پێزانینێکی قووڵەوە باسی لە یادەوەرییە هاوبەشەکان و پەیوەندییە مێژووییەکانی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کردوو رایگەیاند "سەرۆک مام جەلال و هێرۆ خان تەنها دوو سەرکردەی گەورەی سیاسی و خەباتگێڕ نەبوون، بەڵکو خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵ و فراوان بوون بۆ ناسنامە و کلتووری گەلەکەیان، ئەوان هەمیشە بە دیدێکی جیاواز و دڵسۆزانەوە تەماشای داهێنەران، هونەرمەندان و نووسەرانیان دەکرد و پشتگیرییەکی بێسنووریان پێشکەش بە پاراستنی فۆلکلۆر و رەسەنایەتی کوردی دەکرد، بە تایبەت لە دامەزراندن و بەردەوامبوونی پڕۆژە رۆشنبیرییەکاندا."

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket