25 ملیار دینارو 200 هەزار دۆلارو چوار کیلۆ زێڕی تر دەستیبەسەرداگیرا
عیراق 10:31 AM - 2026-07-16
راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری
پارەی دەستبەسەرداگیراو
دەسەڵاتی
دادوەری عیراق، رایگەیاندووە: لە دۆسیەکەی عەدنان جومەیلیدا، 25 ملیار دینار و 200
هەزار دۆلار و چوار کیلۆ زێڕی تر دەستیبەسەردا گیراوە.
دادوەرى
لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی لە
رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7-2026، لە چوارچێوەی ئەو
لێکۆڵینەوانەی کە ئێستا لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومەیلی بریکاری
پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتندا بەڕێوەدەچن، بڕێکی تر پارە و زێڕ دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: بەشێک لەو پارە دەستبەسەرداگیراوە لەلایەن چەند کەسێک شاردراوەتەوە، لە
کاتێکدا بەشەکەی تری لە ناوەوەی دیوارەکانی چەند خانووێکدا بە شاراوەیی دۆزرایەوە،
کۆی گشتیی ئەو پارانەی کە ئەمڕۆ دەستیان بەسەرداگیراوە (25) ملیار دیناری عیراقی
و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی و جگە لە (4) کیلۆگرام لە زێڕ و خشڵە.
دادوەرەکە
ئەوەشی خستەروو: ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە دۆسیەی تۆمەتبارەکەدا بەڕێوەدەچن، هێشتا
بەردەوامن لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی تاوانەکە و ئەو
کەسانەی کە تێیدا تێوەگلاون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەزهەرى خالقی: مام جەلال و هێرۆخان خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵی کلتووری بوون
04:34 PM - 2026-07-16 -
پەرلەمانتارێکى عیراق بڕیارى دوو ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکرا
04:01 PM - 2026-07-16 -
شەش پرۆژەی نوێی وەبەرهێنان بۆ سلێمانی ئامادەدەکرێت
11:30 AM - 2026-07-16 -
25 ملیار دینارو 200 هەزار دۆلارو چوار کیلۆ زێڕی تر دەستیبەسەرداگیرا
10:31 AM - 2026-07-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:31 PM - 2026-07-16 کونسوڵ حەیدەر سوڵتان: سەرۆك مام جەلال هەمیشە لەخەمی گەل و نیشتماندابوو
دەم پارتی لەگەڵ مەهەپەو ئاکپارتی پرۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەريی تاوتوێ دەکات
08:12 PM - 2026-07-16
بەرهەمهێنانی غاز لەكۆرمۆر راگیراو پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە
03:39 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی ناوەندێكی كلتووری و رۆشنبیریی نوێی لەكەلار كردەوە
01:11 PM - 2026-07-16
قوباد تاڵەبانی: خانەقین مەڵبەندێکی گرنگی یەکێتییە
10:57 AM - 2026-07-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک وەزیران ئیدانەی هێرشەکانی هەولێر دەکات
کوردستان 09:11 AM - 2026-07-16 -
ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچە وەردەگرن
کوردستان 08:59 AM - 2026-07-16 -
مێشوولەی رەزاقورس
بیروڕا 10:50 PM - 2026-07-15 -
پەیکەرسازی نوێ، دیدی ڕەخنەگرانە
بیروڕا 10:45 PM - 2026-07-15 -
هەناردەی نەوتی عیراق زیادی کردووە
عیراق 10:11 PM - 2026-07-15 -
لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات
عیراق 09:59 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان: چاوکراوەتر لەجاران سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن
کوردستان 09:20 PM - 2026-07-15 -
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت
کوردستان 08:28 PM - 2026-07-15






.jpg)
دابەزێنە

