riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان: چاوکراوەتر لەجاران سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن

کوردستان 09:20 PM - 2026-07-15
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان

قوباد تاڵەبانی گەرمیان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(15/7/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردوە و داوای لێکردن چاوکراوەتر لە جاران سەروماڵ و گیانی هاووڵاتییان بپارێزن.

جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگی گەرمیان بە تایبەتیش هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە بەپێویستی زانی دەزگا ئەمنییەکان ئاستی هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە و بە هاوکاری یەکتر رێگری بکەن لە هەر چەشنە کردەوەیەکی تێکدەرانە و تیرۆریستی لە سنوورەکەدا.


لە کۆبوونەوەکەدا پاش گوێگرتن لە بۆچوون و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکان، بەڵێنی پێدان بۆ باشتر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانی هەموو هێزەکان بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket