riklam

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت

کوردستان 08:28 PM - 2026-07-15
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(15/7/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مامۆستا عومەر عەلی، لێپرسراویی نوێی مەڵبەندی گەرمیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە گرنگیی گەرمیان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێویستی زانی مەڵبەندی گەرمیان بە جۆرێک پەیوەندیی خۆی لەگەڵ چین و توێژەکانی خەڵکی دەڤەرەکە رێک بخاتەوە کە خەڵک مەڵبەند بە ماڵی دووەمی خۆیان و بە پشتیوانی خۆیانی بزانن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دۆخ و پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستەکانی کوردستان و عیراق و نێودەوڵەتی بۆ ڕوون کردنەوە و رایگەیاند لە دوای نەخۆش کەوتنی سەرۆک مام جەلالەوە هەرگیز یەکێتی لەسەر هەر سێ ئاستەکە وەک ئێستا بەهێز نەبووە.

وتیشی یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و لە عیراق و لە ناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتیش زیاتر حیساب بۆ سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی لەسەر پرسە جیاوازەکان دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket