riklam

ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین

کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10
ڕفعەت عەبدوڵا PUKMEDIA

ڕفعەت عەبدوڵا

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جلی کوردیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: هەمیشە شانازی بەجل و بەرگی کوردی و ڕەسەنایەتی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین.

دەقی پەیامەکە...

ڕۆژی جلی کوردی پیرۆزبێت لەتاک بەتاکی گەلی کوردستان، پاراستنی ڕەسەنایەتی و جل و بەرگ و زمان و کلتوری میللەتەکەمان، ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستە.

نەک تەنها ڕۆژێک بۆ پۆشینی جلی کوردی، هەمیشە شانازی بەجل و بەرگی کوردی و ڕەسەنایەتی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین.
کوردستان، ئاوەدان و سەرفرازوو پارێزراوبێت.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket