خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
کوردستان 12:48 PM - 2026-03-10
PUKMEDIA
بارەگای بۆردی راگەیاندنی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
رەخنە لە رووماڵی کەناڵێک لە هەولێر دەگرێت، کە رایانگەیاندووە: بەهۆی بۆردومانەکانەوە ژینگەی سلێمانی ژەهراوی
بووە، دووپاتیشی دەکاتەوە: ئەگەر مەترسییەک هەبێت بۆ تەواوی شارەکانی هەرێمی
کوردستان و ناوچەکەیە، لە سەروی هەموویانەوە هەولێری پایتەخت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
كاتێك هەموو شتێك بە سیاسی
بكرێت و سیاسەتكردنیش بە رق و كینە و پەیامی رق و كینەش لەرێگەی كەسانی دەمشڕ و قەڵەم
فرۆش ئاراستە بكرێت، ئەوكاتە بەدڵنیاییەوە كەش و هەواش بە سیاسی دەكرێت، بۆیە لە گەشتی
سەعات 7ی شەوی 9 لەسەر 10 ی ئەم مانگە، كەناڵێك لە هەولێر وەك پیشەی هەمیشەیی خۆیان
بەناوی كەش و هەواوە، رمە ژەهراوییەكەی ئاراستەی شاری سلێمانی كرد و رایگەیاند: كە
خەڵكی سلێمانی فریای خۆتان بكەون ژیانتان لەمەترسیدایە، ژەهرەكەی ئێستای شارەكەتان
بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیلەوە لە كیمیابارانی هەڵەبجە مەترسیدارترە)!.
نكۆڵی لەوە ناكرێت كە
بۆردومانەكان زیانی هەیە و ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیانیش كارێكی باشە، بەڵام بۆچی
تەنها شاری سلێمانی لە مەترسیدا بێت! ئەگەر پاشماوەی بۆردومانەكان زیانی بۆ ژینگە
و بۆ سەر ژیانی مرۆڤ هەبێت، ئەوا ژیانی (90) ملیۆن هاووڵاتی لەئێران لە پێش هاووڵاتیانی
سلێمانی لە مەترسیدایە، چونكە شارەكانی ئەو وڵاتە رۆژانە لەژێر بۆردومانی
دژواردان، پاشان مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیانی دەوروبەری ئێران دەبێت و لەوانە
توركمانستان، ئازەربایجان، توركیا، عیراق ئەرمینیا، ئەفغانستان، پاكستان، كوێت، بەحرەین،
ئوردن، عەرەبستانی سعودیە، قەتەر، عومان، هەروەها ئیسرائیل هەیە، كە ژمارەی هاووڵاتیانی
ئەو وڵاتانە سەدان ملیۆن كەسە، خێرە ئێوە تەنها زەنگی مەترسی بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن
و دەڵێن فریای خۆتان بكەون.
بۆچی ژەهری شەڕ و بۆردومانكردنی (13) وڵات تەنها روو بكاتە سلێمانی؟!
وەلێ ئەگەر خەمی ئێوە
تەنها خەمی خەڵكی كوردستانە، ئەوا شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژانە بە چڕی بۆردومان
دەكرێن، بۆچی مەترسی بۆ ئەوان نابێت و تەنها مەترسی لەسەر شاری سلێمانی دەبێت؟! خۆ
ئەگەر مەبەستتان تەنها بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستانە، ئەوا مەترسییەكە زیاتر لەسەر
شاری هەولێری پایتەخت هەیە، چونكە لە 80%ی بۆردومانەكانی هەرێمی كوردستان لە سنوری
پارێزگای هەولێر و بەتایبەت شاری هەولێری خۆشەویست بووە.
خۆ ئەگەر ئەمە تەنها سیناریۆیەكە
بۆ ترساندنی خەڵكی سلێمانی، ئەوا خەیاڵتان خاوە و سلێمانی بە پەیامە ژەهراوییەكان
نەترساوە و ناشترسێت.
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی
بۆردی
راگەیاندنی (ی.ن.ك)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

