بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09
میدیاکان
ئامێرێکی ATM
هەندێک لە کەناڵەکانی
راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە
مووچە وەردەگرن ئەمشەو دەتوانن مووچە وەربگرن، پەیامنێرەکانی PUKMEDIA ش لەپارێزگاکانی هەرێم رایدەگەیەنن: ئەو دەنگۆیانە دوورن
لەڕاستییەوە و بەشێکی زۆری (ATM)کانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبێ کارەبایدا کوژاونەتەوە.
هەرچەندە بەپێی ئەو
خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردەوە،
سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و بڕیارە
چەند دەستە و وەزارەتێک مووچە وەربگرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارەبا و پرۆژەی
رووناکیی کە چەند سەعاتێکی کەم کارەبا دەدەن بە هاووڵاتیان ئامێرەکانی ATM لەپاریزگاکانی هەرێم کارناکەن.
هاوکات پەیامنێرەکانی PUKMEDIA لەپارێزگاکانی هەرێم
رایانگەیاند: بەشێکی زۆری (ATM)کانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبێ کارەبایدا کوژاونەتەوە و
چاوەڕواندەکرێت سبەینێ قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبکەن و نەتوانن مووچەکانیان وەربگرن،
بەجۆرێک ATMکانی
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نە کاردەکەن و نە پارەشیان تێدایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەئێستادا 7هەزار و 28 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن و وەزارەتی
دارایش سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران دەکات، هاوکات چاوەڕواندەکرێت
کارنەکردنی ئامێرەکان کێشەیەکی زۆر بۆ مووچەخۆران دروستبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

