رۆژی جلی کوردی رۆژی یەکسانی و خاکێتی و خاکەڕایی
بیروڕا 09:23 AM - 2026-03-10
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
جلی کوردی ئاماژەیەکی کوردەواری ڕەسەنە، رەگێکی یەکسانیی و وەک یەکی پێوەیە، جۆرەکانی چەند جیاواز ، هەرزان یان گران بەها بن هێشتا بنەمای یەکسانی و یەک چینی خۆی پاراستووە و دەپارێزێت. گشتی لەبەری دەکەن و گشتمان لەبەری دەکەین و ناسنامەی ئەرک و فرمان و ناونیشانی بەگ و بەلەنگاز، مشکی بەسەر و مسکێن لەبەر ، دەرناخەن، جلی زادەی ژیانی کۆشک و ماڵی ئاوەدانی خانەقا بێت یان جلی زادی خەرقە و بەرماڵی کوچەی دەروێشان هەر پۆشاکی کوردانە و عەمەلی و ئاسانکاری و گورجانەیە. جلێکە هاوبۆنەیی و هاونەتەوەیی و دیارە هاوچارەنووسیش نمایان دەکەن و ئاشکرا پێمانەوە دیار دەبێت کە کوردین و مەرد و ڕەند.
راستە جلی کوردی ژنانە ئاڵوواڵاتر و سازگارترە و هی پیاوانە سادە و ساکار، بەڵام لەمەشدا وەکی پێکەوە راوەستاون زیاتر شان لە شان و تەواوکارن تا جیاواز و لێک دابڕاو.
وەختێ لەرووی رەنگینی ، زەنگینی و سەنگینییەوە جیاوازیشن و بۆنە و ترادسیۆنی کۆمەڵایەتی فرە دابین دەکەن ، هێشتا ئەم یەک رەنگی و یەک ئاستە دەپارێزن. لە شایی و شین ، لە جەنگ و جەڤەنگ، لە پرسە و پرسیاردا هەر کوردی و هەر کرمانجییە.
جلی کوردی لە کوردایەتی و خەبات و کەینوبەینی سیاسەتیشدا مەوداکان نزیک دەکەنەوە و هەر خۆی پێکهاتەکەی وایە ئاشتی و رێککەوتن و پێکهاتن بەسەر ناکۆکی و ناتەباییدا زاڵدەکات.
لە پۆشاکی جەنگاوەری ئازادیخوازدا فەرماندە و پێشمەرگە ناچار دەکەن یەک سەنگەر بن و لە کایەی پیاوەتیدا پێشبڕکێ و گیانبازی بنوێنن.
جلی کوردی خاڵی هاوبەشی نێوان کوردەواری خۆمانی و کوردایەتی خاوەندارێتی سیاسیی لە کوردستانیشە ، بێگومان بە رەچاوکردنی ئەوەی کوردی پۆشی لە زەماوەند و جەژن و رێورەسمی ژیانی رۆژانەدا خۆشتر و ئاسانترە لە مەشەقەتی خەباتی سیاسیی و دژواری سەنگەری کوردایەتی. هەرچەندە دەوران هەبووە کڵاوەی پەهلەوی بەناوی ئەفسانەی درۆی ئیفرەنجی پۆشییەوە پشتێنی کوردی کردۆتە پەتی خنکان و شەپقەی ئەتاتۆرکی و سیدارەی فەیسەڵیش بۆتە سێدارەی گەردەنی کوردی کە لە کێوی بێستوون مەحکەمترە بە وەسفی شاعیری ستوونی بابانی : مستەفا بەگی کوردی. ئەوە ئەو کاتانە بوون کە سەردەستەکان گەرەکیان بوو بە ناوی نازداری مۆدێرنەی رووکەشەوە لەهەموو ئەدگارێک بێبەشمان بکەن و زمانمان ببەستن و قڕمان بکەن و قڕوقپمان پێ بکەن.
بێگومان بەشێکی خەباتی سیاسیی هاوچەرخ و داخوازی ئازادی و دیموکراتیشمان بۆ ئەوەیە مەودای نێوان کوردەواری و کوردایەتی هەر بە جارێ نەهێڵین، وەک خەڵکی ئەم دونیایە جلمان بە ئاسانی لەبەر بکەین، ناسنامەمان بە جوانترین شێوە گوزارشت بێت لە کوردبوونمان و کوردایەتیشمان ئاسان و ئاسایی بێت، یانی سیاسەت و دەربڕین و مافەکانمان چیتر خوێن و فرمێسکی نەوێت و گشتمان بە کەمترین نرخەوە، وەک هەر مرۆڤێکی ئەم سەردەمە، لێی بەهرەمەند بین.
وا بێت ئیتر بەهار و ئازارەکانمان بێ هەڵەبجە و بێ ئەنفال و بێ فەوتان بێت، گشتی جەژن و نەورۆز و گەردەن ئازادی بێت. وا بێت جلی کوردی تەنیا و تەنیا هەر رەنگی شادی و شایی و شاباش بێت.
جەژنی جلی کوردی ، جلی یەکسانی و خاکێتی و خاکەڕایی لە کچ و کوڕ ، ژن و پیاوی کورد پیرۆز بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

