riklam

ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات

کوردستان 01:09 PM - 2026-03-10
هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ئەمریکا هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر نووسینگە دیپلۆماسییەکان و کونسوڵگەرییەکان لە هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات و داواش لە حکومەتی عیراق دەکات هەموو ڕێوشوێنە گونجاوەکان بۆ پاراستنی دیپلۆماتکار و دامەزراوەکانی ئەمریکا بگرێتەبەر.

تۆمی بیگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد: مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە.
راشیگەیاند: وەزیری دەرەوە  لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە توندی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیدانە کردووە، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیەندراوەکەیدا، ئەوەشی روونکردووەتەوە: کە هەردوو لا دووبارە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە گرنگە حکومەتی عیراق هەموو ڕێوشوێنە گونجاوەکان بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دیپلۆماتکار و دامەزراوەکانی ئەمریکا.

لە لایەکی دیکەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی وەزیرانی عیراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: سەرۆکی وەزیرانی عیراق لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دووبارە پابەندبوونی عیراقی بۆ پاراستنی نووسینگە و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان دووپات کردووەتەوە.

هاوکات، داواشی کردووە ئاسمان و خاک و ئاوی عیراق، بۆ هیچ کردەوەیەکی سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ یان ناوچەکە بەکارنەهێنرێن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket