riklam

جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت

عیراق 09:16 PM - 2026-03-09
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت PUKMEDIA

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت

نەوتی سپی

 بانکی جەی پی مۆرگان رایدەگەیەنێت: ئەگەر بەرهەمهێنانی نەوت بوەستێت زۆرترین کاریگەریی لەسەر عیراق دەبێت.

 بانکی جەی پی مۆرگان لەڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات، عیراق تەنها کۆگایەکی بچووکی هەیە و بەشی سێ ڕۆژ دەکات، پێش ئەوەی تانکی عەمبارەکانی پڕببێتەوە، ئەمەش ناچاری دەکات بەرهەمهێنانی بوەستێنێت، چونکە چیتر شوێنی هەڵگرتنی نەوتە نوێیەکە نامێنێت.

راشیگەیاندووە: نەوت ناتوانێت بە سادەیی بەبێ عەمبارکردن بڕوات، بۆیە کۆمپانیاکانی نەوت ناچارن بیرەکان دابخەن، هاوکات تانکی عەمبارکردنی سعودیە دەتوانێت بۆ ماوەی (65) ڕۆژ نەوتی پێویست هەڵبگرێت، تانکی قەتەریش بۆ ماوەی (20) ڕۆژ.

هەر لەڕاپۆرتەکەدا بانکی جەی پی مۆرگان روونیکردووەتەوە، دروستکردنی تانکی هەڵگرتنی نەوت لەڕووی تەکنیکییەوە یەکێکە لە سادەترین پڕۆژەکانی پیشەسازی نەوتی جیهانی. بۆ نموونە یەک تانکی بە توانای یەک ملیۆن بەرمیل دەتوانرێت لە ماوەی (12 بۆ 18) مانگدا دروستبکرێت بە تێچووی نزیکەی (40 بۆ 70) ملیۆن دۆلار، هاوکات تەکنەلۆژیاکە سادەیە و دەیان ساڵە ناسراوە و بەدروستکردنی دەتوانرێت  (10) ملیۆن بەرمیل هەڵبگرێت و کەمتر لە (700) ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، ئەمەش شکستێکی دیکەیە، کە بۆ تۆماری حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان زیاد کراوە، بەوپێیەیمیریان لە چۆنێتی زیادکردنی هەڵگرتنی نەوت نەکردووەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket